بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 5 سنة
  •  0
  •  0

25-نوفمبر-1922

رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٢٢ لە شاری لۆزان لە سویسرا خولی یەکەمی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بەسترا بۆ دیاریکردنی چارەنوسی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەشدارانی کۆنگرەکە بریتیبوون لە وڵاتانی ھاوپەیمان‌ و کەمالیستەکانی تورکیا، مەبەستیش واژووکردنی پەیمانێکی نوێ بوو لەبری پەیمانی سیڤر. لەوبارەیەوە سەرچاوە مێژووییەکان ئەڵێن مەسەلەی (نەوت) لەو کۆنگرەیەدا بوو بە کارتێکی گرنگ‌ و زەبرێکی گەورەی بە میللەتانی کورد و ئەرمەن ‌و یۆنان گەیاند بە تایبەت لە کێشەی ویلایەتی موسڵ دا کە ئینگلیز بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ویلایەتە پڕ لە نەوتە ئامادەیی نیشاندا بڕگە گرنگەکانی پەیمانی سێڤر پێشێل بکات.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر