ناوەڕکی کتێب:

ھەموو مرۆڤەکان لەسەر ئەو زەوییە لە دوای یەک شت دەگەڕێن! ئەویش گەیشتنە بە "دڵ" خۆشی، جا ھەر مرۆڤەی بە جۆرێک ھەوڵدەدات بۆ گەیشتن بە "دڵ" خۆشی، ھەیە دەیەوێت لە ڕێگای حەڕامەکانەوە بگات بە "دڵ" خۆشی، وەک؛ ئەنجامدانی زینا ومەی خواردنەوە وکۆکردنەوەی ماڵی حەڕام وشتانی تری لەم جۆرە، بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەو کارانە زیاتر سەرگەردان ودڵتەنگی دەکات.
بەڵام خۆش بەختی بۆ ئەوەی بە ڕێگای ڕاست دەگات بە "دڵ" خۆشی، بەڕاستی ئەوە سەرفرازی دونیا وقیامەتە، چونکە لە دونیا بە "دڵ" خۆشی وئاسوودەیی دەژیت، لە قیامەتیش ھەم لە خۆشی دەژیت.
"دڵ" گرنگترین شتە کە مرۆڤ کاری لەسەر بکات، تا لە ڕێگایەوە لەو ژیانە کورتەی دونیا بە ئاسوودەیی ژیان بکات، بۆ ئەو مەبەستە ئەو کتێبەی بەر دەستت، گرنگترین کتێبە لەم بوارەدا کۆکرابێتەوە، زۆر بە وردی گەشتت پێ دەکات بۆ جیھانی "دڵ" وبێ ئاگات دەکات لە ژیانی کورتی دونیا وتێکەڵی جیھانی ئاسوودەی "دڵ"ـت دەکات.
گەشتەکەت سەرەتا بەوە دەست پێدەکات "دڵ" مانای چییە، وچەند باسێکی گرنگی تایبەت بە "دڵ"، دواتر باسی جۆرەکانی "دڵ" ونەخۆشییەکانی دەکات، دواتر باسی نیشانەکانی "دڵ"ـی نەخۆش دەکات، دواتر باسی چارەسەری نەخۆشییەکانی "دڵ" دەکات، گەشتەکە بەردەوام دەبێت وباسی نەخۆشییەکانی "دڵ" دەکات، دواتر باسی خۆراکەکانی "دڵ" دەکات.

ئەم کتێبە بە (PDF) لە لاناس بوونی نییە! ڕەنگە بە (PDF) بەردەست نەبێت، یان خاوەنەکەی یان دەزگای چاپ مافی بڵاوکردنەوەی نەدابێت، تکایە هەڵسەنگاندن و بۆچوونت بۆ ئەم کتێبە جێ بهێڵە.