كاتب(ة) : د. كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌جه‌تانی
چارەسەری خۆشەویستی خێزان
پیاوێك ده‌چێت بۆ لای پزیشك و پێی ئه‌ڵێ دكتۆر فریام كه‌وه ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی جارانم بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌ماوه، هه‌ست ده‌كه‌م گه‌یشتوومه‌ته پایزی خۆشه‌ویستی و رۆژ له‌دوای رۆژ گه‌ڵاكانی داری خۆشه‌ویستیمان هه‌ڵده‌وه‌رێت و به‌هاره‌كه‌ی جارانمان نه‌ماوه.
پزیشكه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێ: (ئه‌وه چاره‌سه‌ری ئاسانه ؟) كابراش خه‌ریكه له خۆشی‌دا بفڕێت و هه‌نگاوێك له‌پزیشكه‌كه ده‌چێته پێشه‌وه‌و ئه‌ڵێ: چییه دكتۆر گیان؟ دكتۆر پێی ده‌ڵێ: (بڕۆ ژنه‌كه‌ت خۆشبوێت)، ئه‌مجاره كابرا هه‌نگاوێك ده‌چێته دواوه‌و پێی ئه‌ڵێ: (من پێت ئه‌ڵێم خۆشمناوێت، ئه‌ی بۆچی بۆلای تۆ هاتووم؟) تكایه یان چاره‌سه‌رێكم بۆ بدۆزه‌ره‌وه یان به سكرتێره‌كه‌ت بڵێ پاره‌ی بیتاقه‌كه‌م بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا كات ماوه بچم بۆ لای پزیشكێكی تر.دكتۆره‌كه دووباره پێی ئه‌ڵێ: (بڕۆ ژنه‌كه‌ت خۆشبوێت)كابرا خه‌ریكه تووڕه بێت و دووباره به دكتۆره‌كه ئه‌ڵێ: (ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رت لا نییه له‌وه زیاتر كاتم به فیڕۆ مه‌ده) دكتۆره‌كه‌ش به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه به كابرا ئه‌ڵێ كاكه پێم بڵێ (جاران هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆش ئه‌ویست؟) كابراش ده‌ڵێ ( تا ئه‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستی خۆشم ئه‌ویست و به‌بێ یه‌كتری نه‌ده‌ژیاین).
ئینجا دكتۆره‌كه پێی ده‌ڵێ: باشه ئه‌وكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ بسه‌لمێنی چیت ده‌كرد؟ كابراش وتی: زوو زوو ئه‌چووینه ده‌ره‌وه ، ده‌چووین بۆ گه‌ڕان و سه‌یران، به برای خۆم بڵێم له‌بۆنه‌كاندا دیاریم بۆ ده‌كڕی، زوو زوو پێم ده‌وت خۆشم ده‌وێیت، زوو بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕامه‌وه، جار جارێك پێمده‌وت من به‌خته‌وه‌رترین كه‌سم كه خۆشه‌ویستێكی وه‌ك تۆم هه‌یه، به‌یه‌كه‌وه داده‌نیشتین و بۆ قسه‌كانی یه‌كتری به په‌رۆش بووین، به‌باشی گوێمان له‌یه‌كتری ده‌گرت، دوور له‌ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێت كاتی خۆشمان به‌سه‌ر ده‌برد ….هتد. دكتۆره‌كه‌ش پێی ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ئێستا من له تۆم ئه‌وی بڕۆ له ماوه‌ی مانگێك ئه‌وانه دووباره بكه‌ره‌وه‌و دوایی وه‌ره‌وه بۆ لام.
كابرا دوای مانگێك بۆ لای دكتۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: دكتۆر گیان زۆر سوپاس ئێستا هیچ كێشه‌م نه‌ماوه‌و وه‌ك جاران هاوسه‌ره‌كم خۆشده‌وێت و ئه‌ویش منی خۆشده‌وێت، وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌ڵێی ئه‌مڕۆ ژنم هێناوه‌و به‌هاری خۆشه‌ویستم بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سوپاس بۆ رێنماییه‌كانت، من نه‌مئه‌زانی ئه‌و شتانه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌ریمان هه‌بوو بوو.
به‌داخه‌وه ئێستا ژن و مێرد وه‌ك جاران كات بۆ قسه‌كردن و لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان ته‌رخان ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر كاتێكیش هه‌بێت ئه‌وا به‌یه‌كه‌وه له‌به‌رده‌م تیڤی و كاركردن له‌سه‌ر ئینته‌رنێته، واته (له‌كاتی به‌ناو گفتوگۆكردن) سه‌رقاڵی سه‌یركردنی تیڤی و كاركردن له‌سه‌ر ئینته‌رنێتن و جار جارێكیش چه‌ند قسه‌یه‌كی لابه‌لا له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن، ئه‌وكات ئه‌و قسانه له(10%)ی ئامانجی خۆی ناپێكی.
بۆنموونه ژن قسه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵیه‌تی بۆی باسده‌كات.. پیاوه‌كه ئه‌ڵی: بوه‌سته خه‌ریكه گۆڵ ئه‌كه‌ن، بوه‌سته تۆ بێده‌نگ به، ئه‌ها ده‌ی ده‌ی، ده‌ك قاچت بشكێ، توخوا تۆ به‌شه‌ری، كوێرایت دایه ئه‌و گۆڵه‌ت بۆ نه‌كرد، ها ژنه‌كه له‌گه‌ڵ منت بوو ، چیت وت
ژنه‌كه‌ش ئه‌ڵی: جاری پێم بڵێ ئه‌وه به‌كێت وت ده‌ك قاچت بشكێ، توخوا تۆ به‌شه‌ری، كوێرایت دایه؟
پیاوه‌كه‌شی ئه‌ڵێ: به‌خوا ئافره‌ت له‌گه‌ڵ تۆم نه‌بوو به‌و یاریزانه‌م وت.. ئینجا ژنه تووڕه‌ده‌بێت و ئه‌ڵێ: له‌و كاته‌وه من قسه بۆ تۆ ئه‌كه‌م تۆش سه‌یری یاری ئه‌كه‌یت و گوێم لێناگری؟پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێ: ببووره به‌خوا ئاگام لێت نه‌بوو، فه‌رموو چیت ئه‌وێ؟ژنه‌كه‌ش ئه‌ڵێ: ئاگاداری رزگار كه له…ئا لێره‌دا پیاوه‌كه قسه‌كه به ژنه‌كه‌ی ئه‌بڕێ و ئه‌ڵێ: بوه‌سته توخوا ئه‌وه هات هێنای به خوا ئه‌مجاره گۆڵه، ده‌ی ده‌ی ماڵت كاول بێت خێراكه گۆڵه‌كه بكه، خێراكه دڵم شه‌قی برد.ژنه‌كه‌ش به‌سه‌ریا هاوار ئه‌كات.
پێغه‌مبه‌ر دڵت شه‌ق به‌رێت، ئه‌رێ ئه‌و یارییه گرنگتره یان منداڵه‌كانت، ئه‌رێ تۆ نابیت به به‌شه‌ر، تۆ بۆ گوێ ناگری ئه‌ری تۆ چ باوكێكیت، من هه‌ر ئه‌مه‌وێ قسه‌ت بۆ بكه‌م تۆ هه‌ر ئه‌ڵێی كاتم نییه تۆ كه‌ی باوكی، ئه‌ی كه‌ی كاتت هه‌یه، ئه‌ی بۆ شه‌وو رۆژ كاتت بۆ ته‌له‌فزیۆن و ئای پادو ئای ته‌ڕه‌ماش هه‌یه ها وه‌ڵامم بده‌ره‌وه؟ئه‌مه نموونه‌ی یه‌كێكه له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ندێك ژن و مێردی ئه‌م رۆژگاره، ئیتر چۆن هه‌ریه‌كه‌یان له‌وی تر پڕ نابێت و دوای ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ریدا ناته‌قێته‌وه یان ئه‌وی تریان لای كێ باسی ده‌رده‌ڵ و ئازاره‌كانی خۆی بكات.
زۆرگرنگه هه‌موو ژن و پیاوێك كاتی تایبه‌ت بۆ یه‌كتری ته‌رخان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵ و ده‌روونی هه‌یه بۆ ئه‌وی تری باسبكات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بده‌ن و به‌یه‌كه‌وه كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن و زوو زوو هاوسه‌رییه‌كه‌یان ده‌مه زه‌رد بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی رۆژگار كولیان نه‌كات و دواتر له‌كارنه‌كه‌ون.
دكتۆر (ریتشارد كارلسۆن ) توێژه‌رو شاره‌زا له‌بواری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و فشاره‌كان، له‌باره‌ی گرنگی گفتوگۆوه وته‌یه‌كی هه‌یه و ئه‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر رێگه‌ی ئه‌وه‌م پێبده‌ن كه ته‌نها یه‌ك پێشنیاز بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوان ژن و مێرد بكه‌م، ئه‌وكات پێشنیازه‌كه‌م ئه‌وه ده‌بێت كه پێویسته ژن و مێرد تا ده‌توانن كات بۆ گوێگرتن له یه‌كتری ته‌رخان بكه‌ن". به‌تایبه‌تیش ئێمه‌ی پیاوان ده‌بێت كات بۆ گوێگرتن له‌ژنه‌كانمان ته‌رخان بكه‌ین .