بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 21 يوم
  •  0
  •  0

جوانییەکانی شاری (بەغداد)

گەڕیدەی موسڵمانی فەڵەستینی (المقدسی) لەبارەی جوانییەکانی شاری (بەغداد)ەوە لەسەردەمی (عەبباسی)یەکاندا نوسیویەتی:
ناوەند و پایتەختى ئیسلامە و شارى ئاشتییە. شارى تایبەتمەندییەکان و ڕەنگینیی و سەلیقە و زانیاری وردە. هەموو جوانیی و ناسکیی و لێهاتوویییەک لەوێیە. هەموو ئارەزوویەک لەوێ بەدی دێت، ناوەندى شەڕ و ئاشتییە.. بەناوبانگترە لەوەی بتوانرێت وەسفی بکرێت، باشتر و باڵاترە لەوەی ستایشی بکرێت.
ابو العباس السفاح، دایمەزراند و دواتر (منصور) مەدینە سەلامی تێدا دروست کرد و خەلیفەکانی دواتریش زیادیان کرد. لە کاتی دروست کردنی مەدینە سلام پرسیاریان لەبارەى کەشوهەواکەیەوە کرد، بۆیە لە زستان و هاوین و کاتى باران و مێشوولە هەواکەیان هەڵسەنگاند بۆ ئەوەى بزانن تا چەند شیاو و گونجاوە بۆ نیشتەجێبوون.
خواردن لە (فورات)ەوە و بە کەشتى و کاروانەکان بۆیان دێت، هەروەها بەرهەمە چینییەکان لە رێگاى دەریاوە و بەرهەمی (رۆمانی)یەکانیش لە رێگەى (دیجلە)وە دەگاتە دەستیان.. بە چوار دەورى ئەم شارەدا جۆگەلەیە و بە هەر چوار دەوریشیدا چوار دەرگاى هەیە بۆ دەرچوون. ئەم شارە گرتن و دەستبەسەرگرتنى زۆر زەحمەتە.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.