بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 20 يوم
  •  0
  •  0

سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم

سوڵتان (عەبدولحەمیدی دووەم ڕەحمەتی خوای لێبێت)، بەناوبانگ بوو بەوەی ئیمزای هیچ کام لە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە دەوڵەتی نەکردبێت، مەگەر دەستنوێژی گرتبێت!
تەنانەت بەرێوەبەرى نووسەری دیوان(ئەسعەد بەگ)، لە نیوەی شەوێکدا لە دەرگای ژووری سوڵتانی دا بۆ ئەوەی سوڵتان واژۆی ڕاپۆرت و کاغەزی گرنگ بکات، بەڵام دەرگاکە نەکرایەوە!! چەند جارێک لێیدا و بە دڵەڕاوکێیەوە چاوەڕێی کرد!!
دوای ماوەیەکی کەم دەرگاکە کرایەوە، سوڵتان (عەبدولحەمید) بە خەندەیەکەوە هاتە دەرەوە و پێى وت:
ببورە کوڕەکەم، کاتێک بۆ یەکەمجار لە دەرگاکەت دا، خەوم لێکەوتبوو، بە لێدانى دەرگاکە خەبەرم بۆوە، کاتێ هەستام تێگەیشتم بۆ بابەتێکی گرنگ هاتوویت، بۆیە یەکسەر دەستنوێژم گرت.
دواتر سوڵتان (عبدالحمید) کاغەزەکانی برد و بە وردی خوێندنیەوە، پاشان (بسم الله)ى کردو ئیمزای لەسەر کردن.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.