بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 28 يوم
  •  0
  •  0

10 ئامۆژگاری دایکێک بۆ کچەکەى

ئافرەتێک بەناوى (أمامة کچى حارث) لە شەوى زەماوەندى کچەکەى (ئوم ایاس کچى عەوفى شەیبانی) وەسیەتنامەیەکی بەنرخى دایە کچەکەى کە بووە نمونەیەکى جوانى دایکان بۆ کچەکەیان لە مێژوودا.

دایکەکە بەو جۆرە دەست پێدەکات: کچەکەم بزانە ئەم هێلانەیە جێ دەهێڵێت کە تێیدا گەورە بووى و دەچیتە ماڵێک کە ئاشنای نیت و هاوەڵێکت هەیە کە نایناسیت، بۆیە ببەرە بەندەى و ئەویش ببێتە خزمەتکارت.. دە سیفەتی بۆ بپارێزە کە دەبێتە سەرمایەیەکی گەورە بۆت.
سەبارەت بە یەکەم و دووەم: ڕازی و ملکەچ و گوێگرێکى باش بە بۆی، بۆ ئەمەش سەرپێچی فەرمانەکانى مەکە و نهێنیەکانى ئاشکرا مەکە، چونکە ئەگەر سەرپێچیت کرد دڵی ناڕەحەت دەکەیت، وە ئەگەر نهێنییت ئاشکرا کرد سەلامەت نابیت.


سەبارەت بە سێیەم و چوارەم: چاو و لوتى جوان بپارێزە، تاوەکو هیچ شتێکی ناشیرینت لێوە نەبینێت و باشترین بۆنت لێوە بکات.

سەبارەت بە پێنجەم و شەشەم: پشکنینی کاتی ژەمەکانیەتی، تاوەکو بە ئارامییەوە بخەوێت، چونکە تینى برسێتی سووتێنەرە و تێکدانی خەویش دڵتەنگکەرە.


سەبارەت بە حەوتەم و هەشتەم: ئاگاداری پارەو منداڵەکانی بە و بەڕێوەبەرێکى باشی پارە و منداڵەکانى بە.


سەبارەت بە نۆیەم و دەیەم: هەرگیز دڵخۆش مەبە ئەگەر خەمبار بوو، دڵتەنگیش مەبە ئەگەر دڵخۆش بوو.


لە خودا داواکارم ماڵی موسڵمانان دڵخۆش بکات، و پڕیان بکات لە ڕازیبوون و بەختەوەری و پارێزراو بن لە نارەحەتى و دڵتەنگى.. باوەڕم وایە، ژن و مێرد، دوای ئەوەی فێری مافەکانى یەکترى بوون وەک ژن و مێرد، ژیانێکى خۆش و بەختەوەریان دەبێت.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.