بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 1 شهر
  •  0
  •  0

گەشتی دایک و کۆرپەلە

ئەمڕۆ لەدەرگای بابەتێکی گرنگ دەدەین کە وەک روداوێکی سادە ‌و ساکار لە ژیانمان دا تێدەپەرێت چارەسەری لایەنە پزیشکەیەکانی دەکەین بەڵام سەرنجێکی زۆر کەم دەدەین لە گەورەیی دەسەڵاتی خوای بەدیھێنەر لەم بوارەدا کە چۆن لەناو نەفسێک دا نەفسێکی دی زیندودەکات وە ژیانێک لەناو ژێانێکی تردا بەدی دەھێنێت تا دواتر لە مرۆڤێک مرۆڤێکی تر لەدایک دەبێت ئێمە لەسەر ھەموو ئەو وێستگانە رادەوەستین وپێداچونەوەیەک دەکەین بە ھەموو ئەو ساتەوەختانەی کە دایک لە ماوەی ئەم حاڵەتەدا پێیدا تێدەپەڕێت لە خوارەوە ھەنگاو بە ھەنگاو باس لەو قۆناغانە دەکەین بەھیوای ئەوەی بتوانین سودێک بە ھەموو لایەکتان بگەیەنین.

قۆناغی پێش سک پڕبوون ھەفتەکانی یەکەم و دووەم

چۆن ماوەی سک پری دەژمێردرێت؟

سەرەتاکانی ماوەی سک پربوون و گەشەکردنی کۆرپەلە لە یەکەم رۆژی گیرسانەوە و کۆتای ھاتنی خوێنی مانگانە(عادە الشھری) یەوە دەست پێدەکات تەنانەت ئەگەر دایکەکەش ھەستی پێنەکات چونکە لەوەنەیە دوو ھەفتە پاش وەستاندنەوەی خوێنی مانگانە پیتان واتە سک پڕبوون ڕوو بدات بۆیە بە ووردی دیاری کردنی ماوەی سک پڕی کەمێک زەحمەتە پزیشکی پسپۆڕ لەو بوارەدا دەتوانیت بەھۆی ئەنجام دانی ھەندێک پشکنینەوە ماوەی دروست بوونی کۆرپەلەکە دیاری بکات بەوەش ماوەی رۆژەکانی سک پڕی بە (٢٨٠ ڕۆژ) دیاری کراوە.

ئەو گۆرانکاریە کوتوپڕانە چین کە لەماوەی سک پڕی دا لە جەستەی ئافرەت دا روو دەدەن؟
لەو کاتەدا کە سوڕی مانکانەت دەست پێدەکات رەنگە بیر لە سک پڕبوون بکەیتەوە کەواتە پێوەستە کرداری ھێلکەدانان بزانیت ھێلکە دانان چی یە؟
ھێلکە دانان بریتیە لە کرداری ھاتنەخوارەوەی ھێلکەیەکی پێگەشتوو لە ھێلکەدانەوە بۆناو ڕەحم ئەوەش بە پاڵنانی ھێلکەکە دەبێت بەرەو بۆری ( فالوب – بۆریەکانی منداڵ دان ) و جێگیربوونی لەو شوێنەو دواتر پێتاندنی بەھۆی تۆوەوە لەو کاتەش دا دیوارەکانی منداڵ دان ئەستوور دەبن بەمەبەستی پێشوازی کردن لە ھێلکە پیتێنراواکە لەکاتێک دا ئەگەر کرداری پیتاندنەکە رووی نەدا ئەوا جارێکی تر دەرگای ڕەحم دەکرێتەوە و بەوەش سوڕێکی نوێ لە خوێنی مانگانە دەست پێدەکات.

خانمی بەرێز پێوەستە ھەندێک زانیاری بزانیت سەبارەت بە ھێلکە دانان
١- تەمەنی ھێلکە نزیکەی بیست و چوار کەتژمێرە لەو ساتەوەی کە لە ھێلکەدان دا دێتە خوارەوە .
٢- ھەمیشە بەشێوەیەکی سروشتی لە کاتی ھێلکە دانان دا مانگانە یەک ھێلکە دەگاتە منداڵ دان.
٣- لەوەنەیە کرداری ھێلکە دانەن ھەندێک نەخۆشی یان گرفتی دەرونی کاری لێبکات و گۆرانی بەسەردا بھێنێت .
٤- لەوەنەیە ھەندێک ئافرەت لەکاتی ئەم کردارە دا توشی خوێن بەربوونێکی کەم و ئاسایی ببن.

چۆن چاودێری کاتی ھاتنەخوارەوەی ھێلکە دەکەیت؟

ماوەی سروشتی سوڕی خوێنی ئافرەت لە حاڵەتی تەندروست دا بریتیە لە سەرەتەی یەکەم رۆژی سوڕی مانگانەی تا دەستپێکردنەوەی یەکەم ڕۆژی سوڕی خوێنی لە مانگەکەی داھاتوو دا واتە دەکاتە نزیکەی(٢٨ تا ٣٢) ڕۆژ .
لێرەشەوە ماوەی دابەزینی ھێلکە دیارەدەکرێت بە سەرەتای کۆتای ھاتن و پاک بونەوە لە سوری مانگەنە تاوەکو دەستپێ کردنەوەی سوڕی مانگی دووەم بەتایبەتی ڕۆژەکانی(١١ بۆ٢١ ) پاش پاک بوونەوە چانسی سک پربوون زۆر بەھێزە کە بەم کاتەش دەوترێت ماوەی (تەڕی) و پیتاندنی باھێز دەتوانرێت بەھۆی چەند پشکنینێکەوە ماوەی دابەزینی ھێلکە دیاری بکرێت ئەوەش لە رێگەی پشکنینی شلەی میزەوە یان پێوانی رێژەی ھۆرمۆنی (LH‌ ) لە جەستەی دایکەکە دا کە لەماوەی ٢٤ تا ٤٨ کاتژمێر پێش دانان و ھاتنە خوارەوەی ھێلکەکە ئەم ھۆرمۆنە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە ئەمەش یارماتی ھێلکەکە دەدات بۆ ئەوەی لە ھێلکەدانەوە دەربچێت بەرەو منداڵ دان پاش ئەنجام دانی ئەم پشکنینەو دڵنیابوبن لە دابەزینی ھێلکە وا باشە لە ماوەی دوو ڕۆژی داھاتودا خواردنەوەی ئاو کەم بکرێتەوە بۆئەوەی ئەگەری پیتاندنی ھێلکەکە زیاتر بێت .

چی پێویستە بکرێت لەکاتی دابەزینی ھێلکە دا؟خانمی بەرێز/ بێگومان پێویستە لەم ماوەیە دا ھەندێک لە تایبەتمەندیەکانی ژیانت بگۆریت بۆ ئەوەی کرداری پیتاندن بەباشی ڕووبدات و دواتر منداڵێکی تەندروستت دەست کەوێت.
پێویستە لەم سەروبەندەدا گرنگی زیاتر بدرێت بە (ڤیتامینەکان ) و واز لە ھەندێک جۆری خواردن و خواردنەوە بھێنرێت وەک ( قاوە،خواردەمەنیەکانی سەرجادە،خواردنەوە کحولیەکان،کێشانی جگەرە و نێرگەلە،دەرمانە خۆشی بەخشەکان).
وە ئەگەر لە حاڵەتێکیش دا بەھۆی نەخۆشیەوە پێوەستت بەبەکارھێنانی چارەسەر و دەرمان ھەبوو ئەوا زۆر گرنگە پرس و راوێژ بکەیت بە دکتۆری پسپۆڕ لەو بوارەدا بۆ ئەوەی دڵنیابیت لە زیان نەگەیاندنی ئەو دەرمانانە بە کۆرپەلەکەت یان گۆڕینیان بە جۆرێک لە دەرمانی تر کە زیانت پێ نەگەیەنن.

ئەو رێنمایانەی کە پەیواندیان بە ھاوسەری مێردەوە ھەیە لە ماوەی دابەزینی ھێلکەو پیتاندن دا لەبەرئەوەی کرداری پیتاندن پەیوەندی بە ھەردوو رەگەزەکەوە ھەیە لە ئافرەت و پیاو کەواتە پێویستە مێردیش رەچاوی ھەندێک ڕێنمای بکات لە بارەیەوە وەک:-
( جگەرە نەکێشان،مادەھۆشبەرەکان) تەنانەت پێویستە شێوازی خۆراکیش بگۆردرێت و ڤیتامینەکان زیاتر بەکار بھێنرێت.
دواتر باس لە شێوازوڕۆڵی خواردن دەکەین لە کرداری پیتاندن و سک پری دا.

زیادبوونی بەپیت بوون (زیادە الخێوبە)گریمانێک ھەیە کە پێی وایە ھیچ جۆرە خواردنێکی دیاری کراو نیە کە راستەوخۆ ببێتە ھۆکاری زیادبوونی بەپیت بوون و بەڵگەیەکیش نیە کە خۆراکە گەرمەکان کاردەکەنە سەر ئارەزووی جنسی و زیاد بوونی پەستانی خوێن و لێدانەکانی دڵ.
بەڵام ھەندێک خواردن لام بوارەدا تایبەتماندیەکی خۆیان ھەیە وەک ( گوێچکەماسی) کە رێژەیەکی زۆر بەرز لە مادەی ( زەنک ) ی تێدایە کە یارمەتی بەپیت بوونی ( شلەی ڕوون – تۆو ) لە پیاوانە دا و(ھێلکەش ) لە ئافرەتان دا دەدات.
ھەرلەم بارەیەوە ھەندێک لێکۆڵینەوەی جیاواز ئەنجام دراوە کە ئاماژە بەوە دەدەن کەمبوونەوەی مادەی(زەنک) لە جەستەدا کار لە پیتاندن دەکات چ لای ئافرەت بێت یان پیاو بۆیە بەکارھێنانی بڕی(١٥ ملغ) لە (زەنک) ڕۆژانە دەبێتە ھۆی چالاک بوون و بە توانا بوونی ئەندامی زاووزێ بە شێوەیەکی باش.
بنچینەیەک ھەیە ئەویش ئەوەیە پارێزگاری کردن لە خواردنی بڕێکی جێگیر لە ( میوەکان – سەوزەکان-بەرھەمەکانی دانەوێڵەی گەنم – گۆشتی سوور-بەرھەمە شیریەکان) بەڕاستی ھۆکارێکی باشن بۆ باشتربوونی توانا جەستەیەکان

ئامادەکاری بۆ سک پڕبوون

لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بە گرنگی و پێویستی خواردنی تەندروست دەکەن بۆ ھەردوو ڕەگەز لە سێ مانگی پێش سک پربوون دا بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بەم پێک ھاتانەی خوارەوە:-

ترشی (فولیک) سوود وەرگرتن لەم پێکھاتەیە بەبڕی (٤٠٠ ملغ ) ڕۆژانە زۆر گرنگە بەتایبەتی بۆ ئافرەتانی دووگیان ئەوەش لەبەررۆڵی ئەم مادەیە لە کەمکردنەوەی تێک چوونە دەرونیەکانی کۆرپەلە وەک حاڵەتی ( شوک المشقوق-spina bifida ) ئەگەر لە ناو ھەرخێزانێک دا ئەم حاڵەتە لە رابردوودا بوونی ھەبووبێت ئەوا پێویستە ئەو دایکەی کە سەر بەم خێزانەیە سوود لە برێکی زیاتر لەم ترشە وەربگرێت .
بەدەست ھێنانی ترشی ( فولیک ) یش لەرێگەی خواردنی سەوزەکانی وەک ( سپێناخ – ترشی لیمۆ-گوێز- پاقلەمەنیەکان-بەرھەمەکانی گەنم).

کالیسوم: ئامۆژگاری دەکرێت بە بەکارھێنانی نزیکەی (١٠٠٠ ملغ ) لەم مادەیە لە رۆژێک دا ئەوەش لە رێگەی خواردنی چەند بەروبومێکی سروشتی وەک پەنیر- ماستێکی بێ چەوری – ماسی قوتو لە جۆری سەلەمون سەردین و برنج: لە ماوەی پێش سک پری دا زۆر پێویستە دایک دوربکەوێتەوە لە خواردنی ( کافاین ) و شکۆلاتە چونکە ئەم خواردنانە بە رێژەی ٢٧% زیان بە کرداری پیتاندن دەگەیەنن بۆ ئەوانەی کە زیاتر لە ( ٣٠٠ مغ ) لەم مادەیە بەکاردەھێنن وە ھەروەھا کافاین ھۆکاری ھەڵمژینی ئاسن و کالیسومە لە جەستە دا قۆناغی ( مێغە ) واتە دروست بوونی کۆرپەلە لە سەرەتای دوو مانگی یەکەم دا(empryo period )

ماوەی ئەم قۆناغە لە ساتەوەختی پیتاندنەوە دەست پێدەکات تاکو ھەفتەی ھەشتەمی سک پری کە دابەش دەبێت بەسەر (٢٣ ) قۆناغی گەشەکردنی کۆرپەلەوە ئەو ماوەیەش کاتێکی زۆر ھەستیارەو کۆتایەکەی بە دروست بوونی بەشە سەرەکیەکانی رووکار و ناوەوەی کۆرپەلەکە تەواو دەبێت.

قۆناغەکان
ھەفتەی یەکەمی سک پڕی:- سەرەتا‌کەی بە پیتاندن دەست پێدەکات و پاشان کەرت بوونی خانەی یەکەم و دروست بوونی کیسی سەرەکی ( blastocyst ) و تێک ھەڵکێشان و ھێلانە سازی.

ھەفتەی دووەمی سک پڕی:- لەم ھەفتەیە دا بەشەسەرەتایەکان ( primitive ) بەشە دەماریەکان (neural groone ) و پارچەکانی پشت ( sommites appear ).

ھەفتەی سێھەمی سک پڕی:- لەم قۆناغەدا بۆریەکانی دڵ دەست بە دروست بوون دەکەن .

ھەفتەی چوارەم:- ناوەوەی جەستەی کۆرپەلەکە پێک دێت لە ریخۆڵەکان.

ھەفتەی پێنجەم:- لەم ھەفتەیە دا دەرکەوتن و دروست بوونی چاو و گوێ وکونە لوتەکان و دەم دەست پێدەکات

‌ھەفتەی شەشەم:- لەم ھەفتەیە دا دروست بوونی لیکەڕژێن و مۆخ و رێخۆڵەکان دەست بە درووست بوون دەکەن.

ھەفتەی حەوتەم:- لەم قۆناغەدا و بۆ یەکەم جار گورچیلەکان دەست بە بەرھەمھێنانی پاشەرۆ دەکەن .

ھەفتەی ھەشتەم:- کەلەسەر جێگیر دەبێت و دەست بە سورانەوە دەکات بە چەند لایەکی دیاری کراو دا


قۆناغی کۆرپەلە بوون:-

ماوەکەی لە ھەفتەی نۆھەمەوە دەست پێدەکات تا ھەفتەی ٣٦ لەم ماوەیەدا ( مێغە) گەشە دەکات و دەبێتە کۆرپەلە .
لەم ماوەیەدا ھاموو ئەندامەکانی جەستە بە تەوھاوەتی خۆیان دەگرن و تۆکمە دەبن و توانای کاردانەوەیای دەبیت و دەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆلە دایکەکە گوزەران بکەن .
چاوەکان لەم قۆناغە دا لە تەنیشتی سەرەوە بۆ پێشەوە دەجوڵێن و پردی لووت دەست بە درووست بوون دەکات و موو و برۆکان دەردەکەون و لێوەکانی پێک دێن بە دوای ئەوان دا درکە پەتک دەردەکەویت و ناو ڕیخۆڵەکان دەست بە ووشک بونەوە و دەردانی لینجاو دەکەن و کۆئەندامی زەوزێ ی دەست بە دەرکەوتن دەکات و نینۆکەکان دروست دەبن و دەمی کۆرپەلەکە دەکرێتەوە و زمانی دەردەکەوێت و وردەوردە جوڵەی دەست پێدەکات لەم کاتەدا درێژی کۆرپەلە دەگاتە نیوەی ئەو کاتەی کە لەدایک دەبێت دواتر روکاری دەرەوەی پێست موو دەردەکات و گەشەکردنی بەردەوەم دەبێت.

قۆناغی لەدایک بوون:-

ئام قۆناغە کۆتایەمین بەشی گەشەکردنی کۆرپەلەیە لە سکی دایکی دا کە ماوەکەی لە ھەفتەی ٣٦ وەیە تا ھەفتەی ٤٠ لەم قۆناغە دا جەستەی مناڵەکە دەست بە دروستکردنی چەورێکی سپی دەکات کە دەبێتە ھۆی جیاکردنەوەی ئەندامەکانی ناوەوە لە یەکتری و ھەروەھا نەرم کردنەوەی پێست و مێشکی دەست بە گەورەبوون دەکات و سیەکانی دەست بە بەرھەمھێنانی( سورفاکتانت ) دەکات کە زۆر پێویستە بۆ توانای ھەناسە دانی .
لە کۆتای دا بە لەدایک بوونی کۆرپەلەکە ئەم قۆناغانە تەواو دەبن و ژیانی ئاسایی منداڵەکە دەست پێدەکات.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.