منداڵ نەبوون ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی شیرپەنجەی مەمک زیاد دەکات
شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لەو نەخۆشیە مەترسیدارانەی کە ڕوو لە ئافرەتان دەکات تا ئەم ساتە وەختەش بە نەخۆشیەکی ترسناک بۆ سەر ژیانی توشبوو دادەنرێت، چەندین ھۆکار ھەیە بۆ تووش بوون بەم نەخۆشیە، وەک: بەکارھێنانی چەکە کیمیاییەکانو پیسبوونی ژینگەو چەندین ھۆکاری تر کە چەند ھۆکارێکیان مرۆڤ دەتوانێت بنەبڕیان بکات، توێژینەوەکان دەریان خستووە کە ئەم ھۆکارانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.
ھۆکارەكان:
١- تەمەن:
بە زیاد بوونی تەمەن چانسی تووشبوونی ئافرەت بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات، زۆربەی حاڵەتەکانی ئەم نەخۆشیە لە دوای تەمەنی (٦٠) ساڵیەوە ڕوو دەدات لە کاتێکدا ئەم نەخۆشیە لە پێش قۆناغی نائومێدیەوە کەمترەو باو نیە.
٢- مێژووی کەسیەتی:
ئافرەتێک شێرپەنجەی مەمکێکی ھەبێت، ئەوا ئەگەری تووش بوونی مەمکەکەی تری زیاترە.
٣- مێژووی خێزانی:
ئەگەری توشبوونی شێرپەنجەی مەمک زیاترە بۆ کەسانێک کە خزمە پلە یەکەکانی وەک دایکو خوشک ئەو نەخۆشیەیان ھەبێت وە ئەو مەترسیە زیاتر دەبێت ئەگەر ئەو کەسە لەپێش تەمەنی (٤٠) ساڵیەوە ئەو نەخۆشیەی توشبوو بێت.
٤- گۆڕانی چینی:
گۆڕان لە ھەندێ جۆری چین لەو چینانە (BRCA١) و (BRCA٢) ھەندێکی تر، پشکنینەکان دەتوانن ھەندێک جار گۆڕانی تایبەتی لە چینەکان دیاری بکەن لەو خێزانانەی کە چەند ئافرەتێکیان تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون.
٥- پەیوەندی سووڕی مانگانەو شێرپەنجەی مەمک:
تا ئافرەتەکە تەمەنی زیاتر بێت لە کاتی منداڵبوونی یەکەمدا ئەگەری تووشبوونی زیاتر دەبێت، ھەروەھا لەو کەسانەشدا کە پێش تەمەنی (١٢) ساڵی دەکەونە سووڕی مانگانەو لەو ئافرەتانەشدا زیاترە کە ھەرگیز منداڵی نەبووبێت، جگە لەوەش لەو ئافرەتانەشدا کە ھەردوو ھۆرمۆنی estrogen ,progesterone پێکەوە وەردەگرن لە دوای تەمەنی نائومێدی ئەگەری تووشبوونیان زیاترە، بەڵام ھیچ پەیوەندیەک لەنێوان لەبارچوونو شێرپەنجەی مەمکدا نەدۆزراوەتەوە.
٦- نەتەوەو ڕەنگ:
ئەگەری تووشبوو لە سپی پێست زیاترە وەک لە ڕەش پێست.
٧- چارەسەر بە تیشک:
ئەو ئافرەتانەی لە ئەم جۆرە چارەسەرەیان بەکارھێناوە بۆ سنگ بە تایبەت بۆ مەمک لە پێش (٣٠) ساڵیدا.
توێژینەوەکان دەریان خستووە تا تەمەنی ئافرەتەکە کەمتر بێت لەکاتی وەرگرتنی ئەم چارەسەرەدا ئەگەری توشبوونەکە زیاترە.
٨- چڕی شانەکانی مەمک.
٩- بەکارھێنانی (دایئەستیل بستیرۆڵ) (DES)کە پێشتر لە ئەمریکا لە نێوان ساڵەکانی (١٩٤٠-١٩٧١) بۆ ئافرەتی سکپڕ بەکار دەھێنرا،
بەڵام ئێستا بەکارنایەتو وەرگرتنی ئەم مادەیە لەکاتی سکپڕیدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات.
١٠- کێش زۆری یان قەڵەوی دوای قۆناغی نائومێدی.
١١- وەرزش نەکردن: کەسێک کە بە درێژایی ژیانی چالاک نەبێتو وەرزشو جوڵەی کەم بێت.
١٢- خواردنەوەی ئەلکحول: لەگەڵ بوونی ئەم ھۆکارانەو چەند ھۆکارێکی تر، بەڵام ڕێگەی خۆپاراستنیش ھەیە، کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو ئەگەری تووش بوون بەم نەخۆشیە کەم دەکاتەوە بە مەرجێک لە ھۆکارە دەستکاری نەکراوەکان نەبێت کە دەستی بەسەردا ناگیرێت وەک (بەساڵاچوون) یان (ھۆکاری بۆماوەیی نەخۆشیەکە)...ھتد.
ھۆکارە خۆپارێزیەکان:
١- وەرزش کردن:
ئەو ئافرەتانەی کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێکو بەردەوام وەرزش دەکەن بە تایبەت ئەگەر بەلایەنی کەمەوە ھەفتانە (٥) سەعات وەرزش بکات وەک: مەلەکردن، ڕاکردنو وەرزشەکانی تر.
٢- نەخواردنەوەی مادە سڕکەرەکانو بەکارنەھێنانی ماکیاژ:
بەکارھێنانی مادە سڕکەرەکانو بەکارنەھێنانی ماکیاژ دوو ھۆکاری سەرەکین بۆ تووش بوون بەم نەخۆشیە بە دەستبەردار بوونو بەکارنەھێنانیان خۆت لە تووش بوون بە شێرپەنجەی مەمک تا ئاستێکی زۆر باش دەپارێزێت.
٣- ھەوڵبدات منداڵی ببێت، ئەگەر منداڵی نیە، چونکە ئەو کەسانەی منداڵیان نیە ئەگەری زیاتریان ھەیە بە تووش بوون بەم نەخۆشیە، بەڵام بۆ ئەوانەی کە منداڵیان ھەیە منداڵبوون لە ماوەی پێش نائومێدی ئەگەری تووشبوونیان زیاترە بۆیە بۆ ئەم حاڵەتە منداڵ نەبوون لە ماوەی پێش نائومێدی پەسەندترە.
٤- چارەسەرکردنی کێش زۆریو قەڵەوی، ئەویش بە خۆپاراستن لە قەڵەو بوون بە کەم خواردنو وەرزش کردن، چونکە لە قەڵەویدا چڕی چەوری زیاد دەکات لە لەشدا، وە دەبێتە ھۆی شێرپەنجەی مەمک بەھۆی دابەش بوونی نائاساییو بەردەوامی خانەکانیەوە، بنچینەی گشت جۆرەکانی شێرپەنجە بریتیە لە دابەش بوونی خانەکانی بە شێوەیەکی نائاساییو بەردەوام نەک ناوبەناو بە پێی پێویست.
٥- دوورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی حەبی بەرگری منداڵ (منع) ئەگەر چی ئەم ھۆکارە کاریگەری کەمتر لەسەر تووشبوون.
تا ئێستا لە جیھاندا چوار جۆر چارەسەری پێوانەیی بەکاردەھێنرێت بۆ ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی مەمکیان ھەیە.
نەشتەرگەری:
زۆربەی ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی مەمکیان ھەیە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت بۆ لابردنی شێرپەنجەکە لەگەڵ لابردنی شێرپەنجە کە دابەشێک لە لیمفە ڕژێنەکانیش لادەبرێن کە دەکەونە بن باڵ کە دەوریان ھەیە لە گواستنەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.
کە ئەمیش دوو جۆرە:
١- لابردنی گرێ لەم جۆرە چارەسەرەدا، breast conservatives
گرێیەکەو بەشێک لە شانە ئاساییە تووشنەبووەکانی دەوری شانە تووشبووەکان لادەبرێت.
- لابردنی تەواوی مەمکەکە: لەم جۆرە نەشترەگەریەیاندا مەمکەکە بە تەواوی لادەبرێت کە تووشی شێرپەنجە بووە.
- Radical: ڕادیکاڵ جۆرێکی تری چارەسەرە بە نەشتەرگەری کە لەم جۆرەیاندا مەمکەکە تووشبووەکەو بەشێک لە ماسولکەکانی سنگیش لادەبرێت لەگەڵ ھەموو لیمفەگرێیەکانی بن باڵدا، ئەم نەشتەرگەریە بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە حاڵەتی شێرپەنجەکە زۆر تیایدا ماوەتەوەو پەرەی سەندووە.
٢- چارەسەر بە تیشک:
ئەم چارەسەرە بریتیە لە کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکان بە بەکارھێنانی تیشکی ئێکسی ووزە بەرز (X-ray) یان جۆری تری تیشک ئەمیش دوو جۆرە:
*چارەسەری دەرەکی بە تیشک لە ڕێگەی ئامێرێکەوە لە دەرەوەی لەشەوە تیشک دەنێردرێت بۆ خانە شێرپەنجەییەکان.
* چارەسەری ناوەکی بە تیشک: ئەویش بە بەکارھێنانی ماددەیەکی تیشکاوەر (Radio active) لە ڕێگەی دەرزیەوە دەکرێتە ناو مەمکەوە بۆ ناو خانە شێرپەنجەییەکان یان دەوروبەریان کە لە ناو خۆماندا بە دەرزی کیمیایی ناسراوە.
*چارەسەر بە ھۆڕمۆن: لەم جۆرە چارەسەرەدا ھۆرمۆنەکانی تامۆکسیفین (Tamoxefen) دەدرێت بە نەخۆش لە ھەنگاوی سەرەتایی تووشبووندا.
* چارەسەری کیمیایی: لەم ڕێگایەدا چارەسەر بە دەرمانە بۆ وەستاندنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان یان کوشتنیان بەکاردەھێنرێت کە دەرمانەکە دەخورێت وەک حەب یاخود دەکرێتە خوێنەوە لە ڕێگەی دەرزیەوە کە لە ھەردوو حاڵەتەکەی لەم جۆرە چارەسەرەدا دەرمانەکە دەگاتە خانە شێرپەنجەییەکانو دەیانکوژێت یان دەیانوەستێنێت.