بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 1 شهر
  •  0
  •  0

لینجەماددە لە میزدا mucus in the urine

لە ڕاستیدا ھەبوونی لینجەماددە لە میزدا شتێکی ئاساییە , ھەموومان لەوانەیە جار و بار کەمێک لینجەماددە ھەبێ لەناو میزمان ، ھەبوونی بڕێکی زۆر لە لینجەماددە لە ناو کۆئەندامی میزدا پێویستە ببرێتە ژێر چاودێری دکتۆر , بەڵام چی دەبێتە ھۆی زیادبوونی لینجەماددە لە میزدا؟
ئێمە ھەندێک توێژینەوەمان کردووە و زانیاریمان کۆکردۆتەوە کە ڕەنگە یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی چۆن ھەست بکەین کە تووشی بووبین !

ھۆی زیادبوونی چییە ؟
لینجەماددە وەک لەسەرەتاوە گوتمان شتێکی ئاساییە بەڵام ئەگەر ڕێژەکەی سرووشتی نەبێت پێویستە ئاگادار بین , لەوانەیە بکرێتە دەرەوەی لەش لە شێوەی کریستاڵ یاخوود دەزو .
گرنگترین فەرمانی بریتیە لە پارێزگاری کردن لە لەشمان لە دژی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕووەکان
ئەگەر لەشت بڕێکی زۆر لە لینجەماددە دروست بکا ئەوا دیارە ھۆکارێک ھەیە با پێکەوە سەیری بکەین

١ )ھەوکردنی کۆئەندامی میز
بوونی بڕێکی زۆر لە لینجەماددە لەوانەیە نیشانەیەک بێت کە ھەوکردنی کۆئەندامی میزت ھەیە , ئەم ھەوکردنانە عادەتەن بەھۆی بەکتریاوەیە و دەتوانن زیان بگەیێنن بە کۆئەندامی جۆراو جۆر.

٢ )بەھۆی گواستنەوەی نەخۆشیە سێکسیەکان
ھۆیێکی تری ئەم زیادبوونە بەھۆی گواستنەوەی نەخۆشییە سێکسییەکانەوەیە , وا دیارە ئەم حاڵەتە بە ھۆی (chlamydia یان gonorrhea)ــــەوە بێت , ھەردووکیان دەبنە ھۆی زیاد بەرھەمھێنانی لینجەماددە , chlamydia وا دەکات کە ڕەنگی لینجەماددەکە سپی بچێتەوە بەڵام gonorrhea وا دەکات ڕەنگی لینجەماددەکە سپی بچێتەوە.

٣ )بەردی گورچیلە
بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکھاتە کریستاڵیە بچووکەکان دەلکێن پێکەوە و چەندین قەبارە و شێوەی جیاواز لە بەرد پێکدێنن , گەر بەردی گورچیلە بچووک بێت ئەوا ڕەنگە بجوڵێت و لەڕێگەی میزەوە فڕێبدرێتە دەرەوەی لەش ، ئەگەر گەورە بوو دەکرێ لە گورچیلە یان بۆری میزدا بمێنێتەوە و پێویست بە چارەسەری بکات لە ڕێگەی (وەرگرتنی دەرمان بۆ تواندنەوەی بەردەکە یان لەناوبردنی بە تیشک و وردکردنی بۆ پارچەی بچووک تا ئاسان فڕێبدرێت یان لابردنی بە ڕێگەی نەشتەرگەری (Surgery)).

نیشانەکانی:
( بونی ئازارێکی زۆر لە ناوچەی کەمەر بەشی پێشەوە و سەرو ڕان و تەنیشتەکان و دواوە ، لەرز و تا ، بونی خوێن لە میزدا ، دڵتێکەڵاتن و ڕشانەوە ، ھەستکردن بە ئازار لەکاتی میزکردن ).
- ھەوکردنی ڕیخۆڵەیی
یەکێک لە سەرەکیترین ھۆکارەکانی زیادبوونی لینجەماددەیە لە میزدا , کە دەبێتە ھۆی داخوران و برین لە کۆڵۆن.
- گرژبوونی قۆڵۆن
بریتیە لە ناڕێکیەکی ھەرسی کە کار لە ڕیخۆڵە ئەستوورە دەکات و دەتوانێت ببێتە دروست بوونی ھۆی لینجە مادەی ئەستور لە کۆئەندامی ھەرس. ئەم لینجە مادەیە لەوانەیە لەشت بەجێ بھێڵێت بەھۆی ئەمەوە مرۆڤ تووشی (قەبزی , سکچوون , غازات , ئاوسان دەبێت ).

- شێرپەنجەی میزڵدان
ھەبوونی لینجەماددە دەتوانرێت بڵێین نیشانەیێکە بۆ شێرپەنجەی میزڵدان , بەڵام ھەموو کاتێک نا , لینجە مادە لە میز ھەندێ جار نیشانەیێکی شێرپەنجەیە، ئەم حاڵەتە زیاتر ڕاست دەبێت لەگەڵ نیشانەی دیکە وەک خوێن لە میزەکە، ئازاری سک، یان دابەزینی کێش.

چارەسەری سروشتی بۆ لینجە مادە لە میز:
- گۆڕینی سیستەمی خۆراک
لەوانەیە سیستەمی خۆراکی ناتەندروست ببێتە ھۆی زیادکردنی شلە لەمیزدا یاخوود لەوانەیە ببێتە ھۆی
نەخۆشی لە ڕیخۆڵەدا.
- خواردنی ماددە شلەمەنییەکان یارمەتیدەرە بۆ
-یارمەتی دەرھێنانی زیاتری لینجەماددە
-یارمەتی ئەوانە دەدات کە کێشەیان لە میزکردندا ھەیە یان ئەوانەی بەردی گورچیەلەیان ھەیە.
- پاک و خاوێنی باش ئەمەیان گرنگترین خاڵە یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوونە بە نەخۆشی و وە ھەروەھا یەکەم ھەنگاوە بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوەو تووشبوونی نەخۆشی لە میزەڕۆدا.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.