هه‌شت خاڵ بۆ ئه‌وه‌ی ببیته كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتوو
كێ هه‌یه سه‌ركه‌وتنی له ژیاندا نه‌وێ؟ به‌ڵام ته‌نها چه‌ند كه‌سێك له توانایاندا هه‌یه سه‌ركه‌وتووبن. نهێنی سه‌ركه‌وتن له‌ژیاندا چییه؟ ئێوه‌ش ئه‌م هه‌شت خاڵه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن كه كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌یكه‌ن.
١ . بنیات نانی مادده ناپێویسته‌كان.
زۆرێك له‌ئێمه ته‌نها تیشكۆ ده‌خه‌ینه سه‌ر مادده پێویسته‌كان. ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وا تێگه‌شتوون كه سووده‌كانی سه‌ركه‌وتن بریتین له‌به‌ده‌ستهێنانی خانووه گه‌وره‌كان و ئه‌و سه‌یارانه‌ی كه حه‌زیان لێیه. ئه‌وه‌ش شتێكی راسته كه‌خه‌ڵك حه‌زییان له‌ژیانێكی نایابه. ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌ك نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ له‌جیاتی دانانی پلانێكی گونجاو خه‌ون به ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه ببینیت ئه‌وا تۆ له رێڕه‌وێكی هه‌ڵه‌دایت. سه‌ره‌تا، ئامانجه‌كانت دابنێ و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كاریان له‌سه‌ر بكه. به دڵنیاییه‌وه چێژ له‌سووده‌كانی سه‌ركه‌وتن ده‌بینیت له‌كاتی خۆیدا.
٢ . ئاستی زانیاریت به‌رزبكه‌ره‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بیت له‌ژیاندا پێویسته ئاستی زانیاریت فراوان بكه‌یت. كه‌واته ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتوو بیت، هه‌تا پێتده‌كرێت زانیاری وه‌ربگره. به‌باشی بخوێنه‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌سه زیره‌كه‌كان گفتوگۆ بكه‌و په‌ره به‌زانیارییه‌كانت بده. هه‌تا زانیاری زیاترت هه‌بێت، زیاتر تواناتدا هه‌یه له‌به‌كارهێنانی ئه‌و هه‌لانه‌ی كه له‌پێشتن.
٣ . به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
هه‌موو له‌لایه‌ن كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كانه‌وه سه‌رنجیان راكێشراوه كه‌واته، كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مه‌جۆره‌ی كه‌سه‌كاندا بكه‌ن. كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌زانن چه‌ندیان كات پێویسته بۆ به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكیان. ده‌بێت كاتی پێویست بۆ بوون له‌گه‌ڵ هه‌ر تاكێكیانداو گرنگییه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن.
٤ . به‌كارهێنانی هه‌ست و سۆز(عاطفی).
ئێمه به‌هه‌ست و سۆزین. كه‌واته، هه‌ست و سۆز ده‌كرێت ببێت به‌ڕێگه‌یه‌كی نایاب بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێت. كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆزدا بكه‌ن. رێگه به‌وه ناده‌ن كه هه‌ست و سۆزیان هه‌موو شتێك له‌ناو ببه‌ن. ده‌زانن چۆن هه‌ست و سۆزیان له‌پیناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وشتانه‌دا كه ده‌یانه‌وێت به‌كاربهێنن.
5 . په‌یوه‌ست بوون به‌جه‌سته‌یه‌كی نایاب.
كێ رووخسارێكی جوان و ته‌ندرووستانه‌ی ناوێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت له‌شێوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ببینیت پێویستت به‌هه‌ندێ كار‌و چالاكییه. بۆ به‌ده‌ستهێنانی وه‌ها روخسارێك پێویست ناكات وه‌ك وه‌رزشكارێك یان فاشنێك ده‌ركه‌ویت. شێوه‌ی جه‌سته‌ت دیاریبكه كه یارمه‌تیده‌ربێت بۆت، كار بكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی.
6 . بیر‌و باوه‌ڕێكی ئاشكرات هه‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بیت و به‌سه‌ركه‌وتوویی بمێنیته‌وه، ده‌بێت بیروباوه‌ڕت ئاشكرا بێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئاسووده‌یی ده‌روونت گرنگه.
٧ . به ره‌وشت به.
هه‌ر تاكێك خاڵی تێڕوانینی خۆی هه‌یه له‌چۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوونی جیهان یان چۆن ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ل خه‌ڵكه‌كه‌یدا بكرێت. ئه‌مه‌ش له تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی‌تر جیاوازه. خاڵی تێڕوانینی تۆ هه‌رچۆنێك بێت، ره‌وشتت ده‌ربخه‌وبا خاڵكیش به‌ئاشكرا هه‌ستی پێبكه‌ن.
٨ . تیشك خستنه‌سه‌ر كاتی پێویست.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژیاندا سه‌ركه‌وتوو بیت، ده‌بێت گرنگی هه‌ر چالاكیه‌ك كه جێ به‌جێی ده‌كه‌یت دیاریبكه‌یت. به‌گوێره‌ی گرنگی هه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو، كاته‌كانت به‌كاربهێنه. كات به‌فیڕۆ مه‌ده بۆ ئه‌و شته‌ی كه گرنگ نییه. هه‌تا له‌تواناتدایه كات پاشه‌كه‌وت بكه.