منداڵ و فيتره‌ت
ئه‌و فيتره‌ته دروست بێخه‌وشه‌ي قورئان بۆي باسكردووين، زانايان له نوێترين دۆزينه‌وه‌ي زانستييدا ده‌ريانخستووه.
له نوێترين لێكۆڵينه‌وه‌ي زانستيدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، منداڵ كه له‌دايكده‌بن، چه‌ند زانيارييه‌ك له ناوياندا هه‌يه، كه ئه‌م زانيارييانه په‌يوه‌ندييان به بۆماوه‌وه نييه‌و به سێ سيفه‌تي سه‌ره‌كيي دياريده‌كرێن، كه ئه‌مانه‌ن:
1- باوه‌ڕ به خواي تاك وته‌نها: زانايان ئه‌وه‌يان دۆزييه‌وه، كه منداڵ له‌دايكده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌بووني مێشكێكي ئاماده به‌چه‌ند بيرێكي دياريكراو، ئه‌و بيرانه پێي ده‌ڵێن: الله به‌ديهێنه‌ري گه‌ردوونه، هه‌موو شتێك هۆي هه‌يه، الله يه‌كه‌و چه‌ند دانه‌يه‌ك نييه.
2- ڕاستگۆيي: زانايان پاش لێكۆڵينه‌وه له مێشك، ئه‌وه‌يان بۆده‌ركه‌وت، كه خانه‌كاني مێشك ئاماده‌كراوه بۆ ڕاستيي، مێشكي منداڵ به‌رنامه‌ڕێژكراوه بۆ ئه‌وه‌ي ڕاستگۆبێت نه‌ك درۆزن، هه‌روه‌ها جياكردنه‌وه‌ي خێر له شه‌ڕ.
3- فێربوون: منداڵ له‌دايكده‌بێت‌و ئاماده‌يه بۆ فێربووني زمان، به پێچه‌وانه‌ي سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌كاني ديكه‌وه، كه ناتوانن قسه‌بكه‌ن يان ڕاڤه‌بكه‌ن ، مێشكي مرۆڤ ئاماكراوه به زانياريي ورد، بۆ ئه‌وه‌ي فێرببێت و قسه‌بكات و داهێنان بكات!
ئايا ئه‌مه كتومت ئه‌وه نييه، كه قورئان له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا گوزارشتي لێكردووه: ا: (فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) [الروم: 30]