بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 1 شهر
  •  0
  •  0

ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی زیادبوونی شیری دایک

گومانی تێدانییە کە دایک پێویستی بە خواردنی تەندروست هەیە بۆ ئەوەی شیری مەمکی زیاد بێت و بتوانێت کۆرپەکەی بەشیری خۆی تێربکات بەشێوەیەکی تەندروست، بەڵام ڕەنگە زۆری و کەمی شیر دایکێکەوە بۆ دایکێکی دیکە جیاواز بێت.

ئەو خانمانەی هەست بەوەدەکەن کە شیری خۆیان کەمە و دەیانەوێت زیاد بێت لەپێناو تەندروستی کۆرپەکەیان پێویستە ئەم خواردنانە زۆر بخۆن:

1-بادام دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و ئۆمیگا3، ئەمەش باشترین سەرچاوەیە بۆ دایک و بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو هۆڕمۆنانە بکات کەدەبێتە هۆی زیادبوونی شیری مەمک، پێویستە ڕۆژانە 6 دەنک بادام بخۆیت لەگەڵ کوپێک شیردا.

2-شەربەتی گێزەر بڕێکی زۆر ڤیتامین A تێدایە کە یارمەتی زیادبوونی شیری دایک دەدات، کوپێک بخۆرەوە لەگەڵ نانی بەیانی یان ئێوارە.

3-سپێناخ سەرچاوەی ئاسن و کالسیۆم و ترشی فۆلیکی ئەسیدە، کە لەش لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت و یارمەتی زیادبوونی شیر دەدات.

4-خواردنە ئاویەکان وەک ماسی سەلەمون کە دەوڵمەندە بە ئۆمیگا3 و چەوری بەسوود، پێویستە دایک هەفتانە دووجار بیخوات.

5-شۆڤان سەرچاوەی پێکهاتە ڕیشاڵیەکان و ئاسن و کالیسۆمە و ئاستی شەکری خوێن ڕادەگرێت بە یەکسانی و شیری دایک زیاد دەکات.

6-میوە وشککراوەکان وەک قەیسی و هەڵوژە زۆ بەسوودە بۆ دایکان، چونکە ڤیتامین و کانزای زۆری تێدایە و هۆڕمۆنەکانی لەش ڕێکدەخاتەوە.

7-شیر بڕێکی زۆر چەوری سروشتی تێدایە کە بۆ لەشی دایک بەسوودە و شیری مەمک زیاد دەکات، پێویستە ڕۆژانە 2-3 کوپ شیر بخۆیتەوە.

8-خواردنەوەی ئاو باشترین پێویستیە بۆ لەشی دایکی شیردەر، چونکە لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت و پێویستە ڕۆژانە 6-8 کوپ بخۆیتەوە.

9-پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C،B و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، هەربۆیە یارمەتی زیادبوونی شیری دایک دەدات، لەهەمانکاتدا یارمەتی کەمبوونەوەی ماندووبوون دەدات لەکاتی شیردان بە کۆرپە.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.