بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 1 شهر
  •  0
  •  0

گۆڕانکارییەکانی پێست لەکاتی سکپریدا

گۆڕانکارییەکانی پێست لەکاتی سکپریدا و شیوازی ھەلسوکەوتکردن لەگەلێاندا

پەڵەی کشاو:-
لێکۆڵینەوە نوێکان ئاماژە دەدەن بەدەرکەوتنی ئەم جۆرە پەڵانە تەنھا لەنیوەی ئافرەتە سکپڕەکاندا. ئەم پەڵانە سەرەتا ڕەنگیان سورە ‌و دواتر پەمەیی‌و پاشان دەگۆڕێن بەھێڵی ئەرخەوانی لە پێستدا,زۆربەی جار لەسەر ڕان، سمت، سک‌و مەمک دەردەکەون.ئەم ھێڵ ‌و پەڵانە بەھۆی چونەوەیەکی پێستەوە دروست دەبن ‌و بەشێوەیەکی گشتی لە نیوەی دووەمی ماوەی سکپڕیدا پەیدا دەبن. ڕەنگی ئەم پەڵانە پشت بەڕەنگی پێستی ئافرەتەکە دەبەستن ھەرلێرەشەوە ئەگونجێ ڕەنگی ئەم پەڵانە پەمەیی، سورێکی قاوەیی یان قاوەیەکی تاریک دەرکەون.بەکارھێنانی کرێم ‌و گیراوە دەتوانێت پەڵەکە بەتەڕی ڕابگرێت بەڵام نابێتە ڕێگر لە دروست بوونی پەڵەکە.

زۆربەی ئەم پەڵانە دوای لە دایک بوونی کۆرپەکە بەرەو دیار نەمان دەچن بە جۆرێک دەبن بە ھێڵێکی زۆر بچوک.

گۆڕانی تری پێست:-
ھەندێک ئافرەت دوچاری گۆڕانکاری تر دەبن لە پێستیاندا، لەزۆربەی ئافرەتاندا، گۆی مەمک تۆخ تر دەبێت ‌و ڕووەو قاوەیی وەردەگەڕێت، ھەروەھا لە زۆرێک لە ئافرەتاندا ھێڵێکی تۆخ دروست دەبێت [linea nigra ] لە پێستدا و لە ناوکەوە بۆ خوارەوە درێژ دەبێتەوە .

پەڵەی قاوەیی لەسەر ڕوومەت ‌و لوت ‌و دەم‌وچاو بەشێوەیەکی زۆر دەبینرێت بەتایبەتی لەو ئافرەتانەدا کە پێستیان ڕەشە.
زۆربەی ئەم جۆرە گۆڕانکاریانە لە پێستدا بەھۆی کاری ھۆرمۆنەکانی ماوەی سکپڕییەوە دەبێت ‌و پاش لە دایک بونی کۆرپەکە زۆربەی ئەم گۆڕانکاریانە ڕووەو دیار نەمان دەچن.

مێروولەکردن ‌و خوران:-
مێروولەکردن,سڕبوونی پەنجەکان لەگەڵ ھەست کردن بەئاوسان لە دەستدا بەشێوەیەکی بەرچاو دەبینرێت لە ماوەی سکپڕیدا، ئەم نیشانانە بەھۆی ھەڵئاوسانی شانەکانی پێکھاتە تەسکە تونێلییەکانی مەچەکی دەستەوە ڕوودەدات ‌و پێویستە دیار نەمێنێت دوای لە دایک بوونی کۆرپەکەی.نزیکەی لە[٢٠%]ی ئافرەتی سکپڕ ھەست بە خورانی لەشیان دەکەن لە ماوەی سکپڕیاندا بەتایبەتی لە سکیاندا.ھەروەھا سوربوونەوە و خوراندنی ژێرپێ ‌و لەپی دەست بریتی دەبێت لە گرفتێکی تری باو.

زۆرێک لەم گرفتانە بەھۆی ھۆرمۆنەکانی سکپرییەوە دەبن ‌و پاش لەدایک بوونی کۆرپەکە زۆربەی ئەم گرفتانە ڕووەو دیارنەمان دەچن.

بۆئەوەی ئەم کاریگەریانە کەم بکرێتەوە ئەوا:-
١) کرێمی ساردکەرەوەی ئەستور بەکاربھێنە لە جیاتی گیراوەی تایبەتی لەسەر پێست.
٢) بەکارھێنانی سابونی نەرم.
٣) دور بکەوەرەوە لە ئاوی گەرم لەکاتی حەمام کردندا لەبەرئەوەی ھۆکارێکە بۆ وشک کردنەوەی پێست.
٤) دورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی ئەو قوماش ‌و جلانەی کەدەبنەھۆی خوراندنی لەش.
٥) ھەوڵبدە دوربکەویتەوە لە خۆدانە بەرگەرمای زۆر چونکە دەبێتەھۆی زیادکردنی خوراندنەکە.

تێبینی:
ھەندێک جار خوراندن نیشانەیەکە بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار لەوانە بەردی زراو لەکاتی سکپڕیدا، لەبەر ئەم ھۆکارە گرنگە ئەگەر سەڕەڕِای خوراندنەکە دوچاری دڵ تێکھەڵاتن ‌و لەدەستدانی ئیشتیھای خواردن ‌و ڕشانەوە، زەردویی ‌و بێ‌ھێزی بوویت ئەوا پێویستە بەزووترین کات خۆت پیشانی پزیشکی تایبەتی بدەیت.بەردی زراو بەحاڵەتێکی مەترسیدار دادەنرێت لەماوەی سکپڕیدا.

دکتۆرە ھدی محی الدین محمد
پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.