بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 3 شهر
  •  0
  •  0

ڕەحمی سوڕاو ( وەرگەڕاو ) Retroverted Uterus

ڕەحمی سوڕاو شێوازێکی ڕەحمی ئافرەتانە کە شتێکی ئاساییە لە ئافرەتاندا، ڕەحم بۆ لای دواوە دەچێت لە جیاتی ئەوەی بۆ پێشەوە بێت کە پێی دەڵێن ڕەحمی وەرگەڕاوە، زۆر لە ئافرەتان بە شێوەی سروشتی خۆیان ڕەحمیان سوڕاوە.

هۆکارەکان:
- سکپڕی.

- ڕاوەستانی سووڕی مانگانە.

- شلبوونی ڕەحم کە زۆر لە ئافرەتان خۆیان ڕەحمیان شلە.

- زۆر جاریش دەگونجێت ڕەحمی بسووڕێت کە پێشتر تووشی ئەو حاڵەتە نەهاتبێت.

هەندێکجار هەبوونی گرێ یان سکپڕی دەبێتە هۆی سووڕانی ڕەحم.

هەبوونی ڕووشان لە شانەکانی ناوپۆشی ڕەحم دەبێتە هۆی سووڕانی ڕەحم، ئەویش بەهۆی هەوکردنی حەوز یان بۆڕی ڕەحم.

نیشانەکانی سوڕانی رەحم:
ھیچ نیشانەیەکی جیاکەرەوە نیە کە تایبەت بێت بە سوڕانی رەحم، بەڵام ھەندێک جار دەبێتە ھۆی بێزار بون یان ئازار لە کاتی جوت بوندا وە ئازار لەکاتی سوڕی مانگانە ، بونی ئازار لەکاتی پەنجە خستنە سەر ڕێکە ، کەم جاریش دەبێتە ھۆی ئازار لە خوارەوەی پشت و دوبارە بونەوەی ھەوکردنی بۆڕیەکانی میز وە چرکە میزە وە نزۆک.. ئەو حاڵەتە لە کاتی پشکنینی ناوچەی حەوز دەردەکەوێت ، بەڵام ھەندێک جار لەگەڵ حاڵەتی ( بونی گرێ لە ناوچەی حەوز یان فراوان بونی گرێ لیمفاویەکان ) تێکەڵ دەبێت.

دەستنیشانکردنی رەحمی سوڕاو:
رەحمی سوڕاو بە پشکنینی پزیشکی دەستنیشان دەکرێت، وە بە پشکنینی شەپۆلی سەرودەنگ (سۆنار) دەتوانرێت زۆر بە وردی شوێنی رەحم دیاری بکرێت لە کاتی پێویستدا.

چارەسەری رەحمی سوڕاو:
ئەو حاڵەتە زۆر پێویستی بە چارەسەر نیە، ھەر گرژیەک لە پەردەکانی ناوپۆشی رەحمدا ھەبێت دەبێ لە کاتی پێویستدا چارەسەر بکرێت، رەحمی سوڕاو بەشێوەیەکی ئاسایی نابێتە ھۆی گیروگرفت ، چەند ڕاو بۆچونێکیش ھەیە لەو بارەیەوە وەک:-

1. وەرزش کردن ڕیخۆشکەرێکە بۆ ھێنانەوەی رەحم بۆ شوێنی خۆی.
2. نەشتەرگەری بۆ جێگیر کردنی رەحم لە شوێنی خۆی.

سوڕانی رەحم دەگونجێت ھۆکارەکەی بریتی بێت لە چەند جارێک ھەوکردنی بەدوای یەکدا، یان پەستانێکی زۆر بەھۆی گرێ یەک، یان ڕوشانی پەردەی ناوپۆشی رەحم، پێویستە دڵنیا بیت لەوەی ئەو ھۆکارانەی باسمان کرد بونیان نەبێ بەتایبەتی ئەوانەی ئازار یان نیشانەکانی ئەو حاڵەتەیان تێدایە.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.