بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 4 شهر
  •  0
  •  0

5 ڕاستی گرنگ دەربارەی هێلکەی خانمان

هێلکەی خانمان:


هێلکەی مرۆڤ گەورەترین خانەکانی جەستەیە. خولی زاوزێی مێینە ئاڵۆزە. لەگەڵ گەشەکردنی کچان بە بەردەوامی ڕێژەی هۆرمۆنەکان دەگۆڕێت و مانگانە سوڕی مانگانە بە قۆناغی جیاوازدا تێدەپەڕێت. ژمارەی هێلکە لە ئافرەتان بەپێی تەمەنیان جیاوازە. لەم بەشەی خوارەوەدا بەدواداچوون بۆ ئەو خانە سێکسیانەی مێینە دەکەین کە لە سەرەتای ژیانی مرۆڤەوە هاوڕێیەتی دەکەن.

1. شێوەی هێلکە چۆنە؟
خانەی هێلکە زۆر گەورەترە لە هەموو خانەکانی تری لەش. تیرەکەی نزیکەی ئەستووری تاڵێکی قژە و قەبارەکەی 30 هێندەی خانەیەکی سپێرم گەورەترە. بە پێچەوانەی سپێرمەوە هێلکە کلکی نییە و بەو هۆیەوە ناتوانێت بجوڵێت. هەموو هێلکەکان پێنەگەیشتوون؛ تا بە پرۆسەیەکی دیاریکراودا تێدەپەڕن و پێدەگەن. پێش ئەوەی هێلکە بتوانرێت پیتێنرێت، دەبێت لە کۆمەڵێک خانەدا پێبگات کە لە هێلکەداندا هەڵکەوتوون و پێیان دەوترێت فۆلیکۆل.

لە قۆناغی فۆلیکۆلی سوڕی مانگانەدا نزیکەی 20 فۆلیکۆل دەست دەکەن بە گەشەکردن و پێگەیشتن. یەکێک لەم فۆلیکۆلانە وەک فۆلیکۆلی سەرەوە هەڵدەبژێردرێت. پاشان هێلکەی ناو هێلکەدان لەم فۆلیکۆلەدا دەکرێتەوە لە کاتی پرۆسەیەکدا کە پێی دەوترێت هێلکەدابەزین. بۆرییەکانی فالۆپ دەیجوڵێنن، یان لەلایەن سپێرمەکانی ناو بۆرییەکەدا پیتێن دەکرێت، یان بەردەوام دەبێت لە ڕێگەی خۆی بۆ منداڵدان بەبێ ئەوەی پیتێنرێت.


2. خانمان بە چەند هێلکە لەدایک دەبن؟

بە پێچەوانەی پیاوان کە بە بەردەوامی سپێرم بەرهەم دەهێنن، جەستەی خانمان ناتوانێت هێلکە بەرهەم بهێنێت و لە کاتی لە دایکبووندا هەموو ئەو هێلکە هەڵدەگرن کە دەتوانن هەیانبێت. لە کاتی لەدایکبوونیدا، هەموو منداڵێکی مێینە نزیکەی 700 بۆ 2 ملیۆن هێلکەی لە جەستەیدا هەیە. تا تەمەنی باڵغبوون مانگانە نزیکەی 11 هەزار هێلکەی لەدەست دەدات. لە تەمەنی گەنجیدا نزیکەی 300 بۆ 400 هەزار هێلکەی هەیە و کەمتر لە 500 هێلکەیان هێلکەدابەزینی بۆ دەکرێت.

لە کاتی باڵغبوونەوە بەدواوە بەبێ گوێدانە بڕی هۆرمۆنەکان، هێلکەدابەزین یان هەر هۆکارێکی تری منداڵبوون، جەستە نزیکەی 1000 هێلکە لەدەست دەدات لە ژمارەی هێلکە هەڵگیراوەکان لە مانگێکدا. ئافرەت نەزۆک دەبێت کاتێک هەموو هێلکەکانی لەناو دەچن. ئەم حاڵەتە بەزۆری لە تەمەنی 40 ساڵیدا ڕوودەدات و وەستانی سوڕی مانگانە 10 ساڵ دوای ئەوە دەست پێدەکات.

3- ئافرەتان مانگانە چەند هێلکە لەدەست دەدەن؟


لەوانەیە پێت وابێت بەو پێیەی ژنان مانگی جارێک هێلکەدابەزین دەکەن و هێلکەیەکی پێگەیشتوو ئازاد دەکەن، نابێت لە مانگێکدا زیاتر لە هێلکەیەک لە ژمارەی ئەو هێلکەیەی کە دەمێنێتەوە لەدەست بدەن. بەڵام واقیعەکە شتێکی ترە. وەک پێشتر باسمان کرد ژنانی بەپیت مانگانە نزیکەی 1000 هێلکە لەدەست دەدەن.

ئەمە چۆن ڕوودەدات؟
هەموو مانگێک 15 بۆ 20 فۆلیکۆل بە پرۆسەی پێگەیشتندا تێدەپەڕن و هەریەکەیان هیوادارن ببنە ئەو هێلکەیەی کە بۆ هێلکەدابەزین هەڵدەبژێردرێت. ئەو فۆلیکۆلەی کە بۆ هێلکەدابەزین هەڵدەبژێردرێت پێی دەوترێت فۆلیکۆلی سەرەوە و گەشە دەکات بۆ نزیکەی 22 ملم.


4- ئایا دەتوانرێت ژمارەی هێلکە ماوەکان حیساب بکرێت؟
پشکنینێک هەیە کە دەتوانرێت لە هەر تەمەنێک و لە هەر قۆناغێکی سوڕی مانگانەدا ئەنجام بدرێت و دەتوانرێت ژمارەی هێلکە لە هێلکەدانی ئافرەتدا حیساب بکات. ئەم پشکنینە بڕی هۆرمۆنی دژە مۆلەری (AMH) دەپێوێت، کە هۆرمۆنێکە لەلایەن فۆلیکۆلەکانەوە دەردرێت. ئاستی ئەم هۆرمۆنە ئاماژەیە بۆ ژمارەی فۆلیکۆلەکان، بۆیە تێکڕای ژمارەی هێلکە لە هێلکەدانەکاندا نیشان دەدات. بەهای 0.5 نانوگرەم/میلی لیتر AMH بەهایەکی گونجاوە، لەکاتێکدا ئەگەر ئەم ژمارەیە کەمتر بێت لە 0.15، ژمارەی فۆلیکۆلەکان و ڕێژەی منداڵبوون کەمیکردووە.

پشکنینی AMH بەزۆری لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا دەنووسرێت:

  • ئەو ئافرەتانەی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە هەوڵی دووگیانبوون دەدەن و تەمەنیان لە خوار 35 ساڵەوەیە،
  • یان ئەو ئافرەتانەی زیاتر لە 6 مانگە هەوڵی دووگیانبوونیان داوە و تەمەنیان لە سەرووی 35 ساڵەوەیە.
  • ئەو ژنانەی کە پلانیان هەیە IVF (پیتاندنی دەستکرد) یان چارەسەری تری نەزۆکی بەکاربهێنن. ئاستی نزم لە AMH دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ سەرکەوتنی کەمی IVF.
  • ئەو خانمانەی چارەسەری کیمیایی یان نەشتەرگەری هێلکەدانیان بۆ کراوە.
  • ئەو خانمانەی گومانیان لێدەکرێت وەرەمی هێلکەدانیان هەبێت.


ئەو ئافرەتانەی پلانیان هەیە لەداهاتوودا دووگیان بن و دەیانەوێت بارودۆخی خۆیان بزانن. وردترین تاقیکردنەوە بۆ دیاریکردنی ژمارەی هێلکەکانی ماوەتەوە بریتییە لە تێکەڵکردنی تاقیکردنەوەی AMH لەگەڵ تاقیکردنەوەی ژمارەی فۆلیکۆلی ئەنتراڵ (AFC).
تاقیکردنەوەی AFC سۆنەر بەکاردەهێنێت بۆ ژماردنی ژمارەی فۆلیکۆلی بچووکی ئەنتراڵ (بە تیرەی 2-10 ملم) کە لە هەردوو هێلکەداندا هەن لە نێوان ڕۆژی دووەم و چوارەمی سوڕی مانگانەدا. بوونی 4 بۆ 10 فۆلیکۆلی ئەنتراڵ نیشانەیەکی باشە بۆ ژمارەی مانەوەی هێلکەکان، لەکاتێکدا ژمارەیەکی کەمتر لە فۆلیکۆلەکان ئاماژەیە بۆ کەمتربوونی ژمارەی هێلکە. بە تێکەڵکردنی ئەم پشکنینانە، پزیشکەکەت دەتوانێت هەڵسەنگاندنێکی دروست بۆ توانای منداڵبوونت بکات.


5. ڕێژەی منداڵبوون و دووگیانی:
لەو کاتەوەی هێلکەیەکی پێگەیشتوو لە فۆلیکۆلەکەیەوە دەردەچێت، تەنها 24 کاتژمێری ماوە بۆ پیتاندن. دوای ئەم ماوەیە خانمان ئیتر بەپیت نابن تا جارێکی تر کە هێلکەدابەزین دەکەن. ڕۆژی هێلکەدابەزین و پێنج ڕۆژ پێش ئەوەی بە “ڕۆژانی بەپیت” ناسراون.

ڕۆژی بەپیت 5 ڕۆژ پێش ڕۆژانی هێلکەدابەزین دەست پێدەکات چونکە سپێرم دەتوانێت تا پێنج ڕۆژ لە جەستەی ئافرەتەکەدا بمێنێتەوە. ئەگەر لە کاتی هێلکەدابەزیندا سپێرم لە جەستەی ژنەکەدا هەبێت، ئەوا ئەگەری دووگیانبوونی هەیە. تا لە ڕۆژی هێلکەدابەزینەکەی نزیکتر بێتەوە، توانای منداڵبوونی زیاتر دەبێت.

تێکڕای ئەگەری دووگیانی و پیتاندن:

  • توانای منداڵبوون لە یەک مانگدا – 20%
  • توانای منداڵبوون لە ماوەی شەش مانگدا – لەسەدا 60
  • توانای منداڵبوون لە ماوەی نۆ مانگدا – 75%
  • توانای منداڵبوون لە ماوەی دوانزە مانگدا – 80%
  • توانای منداڵبوون لە ماوەی هەژدە مانگدا – 90%
قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.