بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 1 شهر
  •  0
  •  0

شیرینی عوسمانی عەمبەروەری، یا عەلۆچە، یا عەسەلیات

عەمبەروەری، یا عەلۆچە، یا عەسەلیات، یان شیرینی عوسمانی بە چەندین ڕەنگ و تامی شیرینی و تێکەڵە جیاوازەکانی، سەدان ساڵە یەکێکە لە شیرینییە بەناوبانگەکان
ئەم شیرینییە بۆ یەکەمین جار لە سەردەمی سوڵتان (سەلیمی یەکەمی) عوسمانی دەرکەوتووە کە لە نێوان ساڵانی (١٥١٢ - ١٥٢٠)ز حوکمی کردووە، ئەمەش کاتێک ژنەکەی بە سەختی نەخۆش کەوت و پزیشکەکان نەیانتوانی چارەسەری بکەن تا ئەو کاتەی پزیشکی بەناوبانگی عوسمانی “مارکاز ئەفەندی” ئامادەکاری کرد و لە تێکەڵەیەکی ٤١ جۆر بەهاراتی، هەویرێکی درووست کرد.
هەر کە هاوسەری سوڵتان (عائیشە حەفسە) ئەم تێکەڵەی خواردەوە، بە خێرایی چاک بووەوە. وەک دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم دەرمانە، فەرمانی دا کە بە ڕێژەیەکی زۆر دروست بکرێت و بەسەر خەڵکیدا دابەش بکرێت، لەدوای ئەمەشەوە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرا.
لە ماوەی سەدان ساڵدا کە دوای ئەم ڕووداوە تێپەڕی، ئەم گیراوەیە خواستی خەڵکی زۆر لەسەر بوو، بەمەش بووە یەکێک لە شیرینییە بەناوبانگەکانی وڵات.
لەمرۆشدا فرۆشیارانی عەمبەروەری لە ناوچە مێژووییەکانی ئەستەنبوڵ دەبینرێن، کە جلوبەرگی نەریتی عوسمانی لەبەر دەکەن و عەرەبانەیەکی بچووک لە بەردەمیان دادەنێن کە ئەم هەویرەی عوسمانی بەڕەنگی جیاواز لەسەرە.
ئەم شیرینییە، دوای ئەوەی لەسەر دارە بچووکەکان دەکرێت دەفرۆشرێت و هەر عەرەبانەیەکیش ٤ یان ٥ ڕەنگ لەخۆدەگرێت و هەر ڕەنگێک تامێکی جیاوازی هەیە، ئەمەش تێکەڵەیەکی بەتام دروست دەکات.
بەزۆری فرۆشیارانی ئەم شیرینییە پێکهاتەکانی بەرهەمەکەیان ئاشکرا ناکەن و بە نهێنی دەزانن کە لە باوک و باپیرەکانیانەوە بۆیان ماوەتەوە و هەریەکەیان ڕایدەگەیەنن کە باشترین ڕێچکەی هەیە و ڕێگای تایبەت بەخۆیانیان هەیە بۆ دروستکردنی.
فرۆشیاران دەڵێن: ئامادەکردنی شیرینییە، پێویستی بە ئەزموون و وردبینی و زانیاری ورد هەیە لەسەر پێکهاتەکان و بڕەکانیان.


لە نێو هاوڵاتیانیشدا باوەڕێک هەیە کە خواردنی ئەم شیرینییە وزەی جەستە زیاد دەکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات و سوڕی خوێن ڕێکدەخات و ئارەزووی خواردن زیاد دەدات.
زیاتر لە 480 ساڵیشە فێستیڤاڵێکی تایبەت بەم شیرینییە هەیە ساڵانە لە شاری مانیسا (ڕۆژئاوا)ی تورکیا بەڕێوەدەچێت، لە سەرەتای وەرزی بەهاردا، کە بە ڕێژەیەکی زۆر دەکوڵێنرێت و بە ئامادەبوونی هەزاران هاوڵاتی و لە کەشێکی جەژنانەدا دابەش دەکرێت کە لەم ماوەیەدا شەقام و باڵکۆنی ماڵەکان دەڕازێنرێنەوە.
لە کاتی فێستیڤاڵەکەدا کۆمەڵێک کەس ڕووداوی چاکبوونەوەی شاژن بەم تێکەڵەیە دەگێڕن و دوای نەخۆشییەک کە نزیک بوو بیکوژێت.

درووستكردنی عەمبەروەری یان عەسەلیات

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.