بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 2 شهر
  •  0
  •  0

شاری "بغداد" لەسەردەمی عەبباسییەکان

شاری "بغداد" لەسەردەمی عەبباسییەکاندا گەوورەترین شاری جیهان بووە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 2,000,000 کەس بووە و ناوەندێکی گرنگی زانست و هونەر و فەلسەفە و وێژە بووە...
خانەی ڕۆشنبیری "بیت الحکمة" لە شارەکەدا ناوجەرگەی داهێنان و پێشکەوتنی زانستی و نووسین بووە لە جیهاندا.
شەقامەکانی شار لە شەودا ڕووناك بوون و هەر لەو سەردەمەشدا مسوڵمانان داهێنانی گرنگیان ئەنجام دا لە زانستی پزیشکیدا، هەروەها نوێگەرییان کرد لە کشتوکاڵ کردندا، لەگەڵ ئەوەشدا لەوە تێ گەیشتن کە هەموو جەستەیەك لە بوونەوەردا هێزی کێشکردنی هەیە و ڕووناکیش خێراییەکی دیاریکراوی هەیە و بەشێوەی شەپۆل دەگوازرێتەوە.
بە شێوازێکی سەرسووڕهێنەر گەیشتن بە هەموو ئەو دۆزینەوە زانستییانەی کە مرۆڤایەتی بۆ جاری دووەم و لەدوای عەبباسییەکان لە سەدەی ڕابردوو پێی گەیشت، لەوانە:
- مسوڵمانەکان لەو سەردەمەدا بۆ یەکەم جار یاسای یەکەم جووڵەیان دۆزییەوە لە زانستی فیزیادا، کەچی دواتر دۆزینەوەکە بەناوی (نیوتن)وە ناسێندرا.
- زانا مسوڵمانەکان لە سەردەمی عەبباسیدا ڕێسایەکی زانستییان داهێنا، بە ماوەی 600ساڵ پێش داهێنانەکەی زانای ڕۆژئاوایی (فرانسيس بيكون - Francis Bacon)، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە مسوڵمانان خاوەنی ئەو داهێنانەن و ئەو ڕۆژئاواییە هیچ داهێنانێکی نەکردووە، کەچی کراوە بە خاوەنی داهێنانەکە.
- مسوڵمانەکان داهێنەری یاساکانی جووڵەی هەسارەکانن، کە لە ئێستەدا بە 'یاساکانی کپلێر' ناسراوە.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.