بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 5 سنة
  •  4
  •  0

کاریگەری ئینتەرنێت لەسەر کۆمەڵگا

ئینتەرنێت وەک داهێنانێکی مرۆڤ، یەکێکە لە ئامڕازە چالاکەکان بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا، بە مەرجێک بە باشی سوودی لێ وەربگیرێت.

بەڵام گەر بێت و نەتوانرێت بۆ سوود گەیاندن بەکاری بێنی، ئەوا دەبێتە هۆکارێک بۆ دواکەوتنی کۆمەڵگە.. یەکێک لە زیانەکانی ئینتەرنێت ئاڵودەبوونە پێیەوە.. زۆربەی توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن گەر بێت و بەکارهێنەر 20 بۆ 38 کاتژمێر سەرقاڵی ئینەترنێت بێت، ئەوا ئاڵوودەبووە.

وەک ئەوەی کە زۆرێک لە گەنجان کاتێکی زۆر بەفیڕۆ ئەدەن بۆ یاریە ئەلیکترۆنیەکان، ئه‌وه‌ جگە لە زیانە تەندروستی و دەروونیەکان خێزان و کۆمەڵگەش زەرەمەندی یەکەمە، کە ئەبێتە هۆی لێکترازانی کۆمەڵایەتی و تێکچونی شیرازەی خێزان و خیانەتی زەوجی.

بەهۆی زۆری بەکارهێنەرانی و کارئاسانی بۆیان کاریگەری نەرێنی دروست ئەکات لەسەر کۆمەڵگە ئەویش لە ڕێگەی بڵاوبونەوەی بیری خراپ و بەد ڕەوشتی لای گەنجان کە کار لە مێشکیان دەکات، هه‌روه‌ها ناسینی هەندێک کەسانی خراپ و مامەڵەکردن لەگەڵیان کە هۆکارە بۆ دورکەوتنەوە لە بەها ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیەکان.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.