بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 5 سنة
  •  0
  •  0

چۆنییه‌تی بابه‌ت ناردن

چۆنیه‌تی ناردنی بابەت

1. دوو دوگمە هەیە بۆ ناردنی بابەت.

2. دوای داگرتنی دوگمەی (بابەتێك بنێرە) پەنجەرەیەكت بۆ دەبێتەوە، دوو هەڵبژاردەی تێدایە: بابەتی "پەسەند کراو" و "پەسەند نەکراو".

> بۆ ناردنی بابەتی "پەسەند کراو"

> بۆ ناردنی بابەتی "پەسەند نه‌کراو"

3. پاشان پەنجەرەیەكت بۆ دەبێتەوە هەموو بەشەكانی تێدایە، بەشێكی دروست هەڵبژێرە بۆ بابەتەكەت تا ڕەتنەكرێتەوە.

مانای بابەتی "پەسەند کراو" و "پەسەند نەکراو" چییە؟

بابەتی "پەسەند کراو"
ئەو بابەتانە دەگرێتەوە کە مەرجی وەرگرتنی تێدایە.. بابەتی "پەسەند کراو" کاتێک دەینێری لە چاوەڕوانیدا دەبێت، ئەگەر مەرجی وەرگرتنی تێدا بوو، ئەوە لەلایەن ستافی لاناس ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە.. ئەوکات بابەتەکەت لە (ماڵپەر) و (پێگەی خۆت) دەردەکەوێت، ھەروەھا وەک خەڵات خاڵی لەسەر وەردەگری و پلەت پێی بەرز دەبێتەوە.

بابەتی "پەسەند نەکراو"
ئەو بابەتانە دەگرێتەوە کە لە (پێگەی خۆت) بڵاوی دەکەیتەوە، بەڵام لە (ماڵپەڕ)ـی لاناس دەرناکەوێت، بابەتی "پەسەند نەکراو" ناگەڕێتەوە بۆ ستافی لاناس و ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە، بەڵام خاڵ وەرناگری لەسەری، بەڵکوو خاڵت لێ دەسێنرێتەوە.

پێش ئەوەی بابەت بنێری پێویستە ڕەچاوی خاڵبەندی و رێكخستنی نووسینی بابەتەكەت بكەی پاشان بینێری.

ڕێكخستنی نووسینی بابەت بەو جۆرەیە:-

1. هەموو نوسینەكە دیاری بكە پاشان دوگمەی (ضبط) دابگرە.

2. دوگمەی (غامق) دابگرە بۆ تۆخكردنی سه‌ردێڕه‌كان.

3. هەندێ‌ شوێن لە نووسینەكان ڕەنگ بكە.

4. دوو یان سێ‌ دێر لە نووسینەكان هەڵبژێرە پاشان دوگمەی (علامات الاقتباس) دابگرە.

5. هەروەها پێویستە 5 وشە لە ناوەڕۆكی بابەتەكەت هەڵبژێری بۆ (هاشتاگ).

6. بۆ زانینی ژمارەی وشەكانی بابەت سه‌یری خوارەوە بكە.

7. ئەگەر ئەو سەرچاوانەی بەكارتهێناون سایتی تێدابوو لینكی سایتەكە بە ئەرشیف بكە.. بۆ چونیەتی ئەرشیف كردن ئێرە داگرە.

8. دوای تەواوكردنی هەموو شت دوگمەی (بڵاوكردنەوە) دابگرە.

چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی بابەت

بابەتی "پەسەند کراو" کاتێک دەینێری لە چاوەڕوانیدا دەبێت، ئەگەر مەرجی وەرگرتنی تێدا بوو، ئەوە لەلایەن ستافی لاناس ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر مەرجی وەرگرتنی تێدا نەبوو، ئەوە لەهەمان پەڕەی بابەتەكەت ئاگادارێت بۆ ده‌نووسرێت و هۆكاری بڵاو نەكردنەوەش ڕوون ده‌كرێته‌وه‌.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.