بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 5 سنة
  •  0
  •  0

ڕێبەری به‌كارهێنان

ئاگاداری پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی بابەت

یەكەم: مەرجی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابەت لە "لاناس"

١. لاناس تەنھا ڕێگا بەو بابەتانە دەدات کە تایبەتن بە بەشە دیاریکراوەکانی.
٢. خۆت بە دور بگرە لە وشەی نەشیاو و جنێو و تەشھیر و تۆمەت بەخشین.
٣. خۆت بە دور بگرە لە چاندنی ڕق و دەمارگیری نەتەوی و دینی و مەزھەبی.
٤. دەبێت پابەند بیت بە ھەموو جۆرە مافێکی بەرانبەر و کەسانی تر "الملكیة الفكریة"
٥. خۆت بە دور بگرە لە لە بڵاوکردنەوەی بابەتی دوور لە ڕاستی و بێ سەرچاوە.

دووەم: ڕێنمایی گرنگ بۆ بابه‌ته‌كه‌ت

١. نووسین ده‌بێت به‌ یونیکۆد كرا بێت [زانیاری].

٢. وێنەیەک ھەڵبژێرە گوزارشت لە بابەتەکە بكات.

٣. وێنە لە ناوەڕۆکی بابەت دابنێ وەک ئەم [بابەتە].
٤. بابەت پشتڕاست بکەوە بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو.
٥. ھەبوونی ھەڵەی ئیملائی دەبێتە ھۆی بڵاو نەبوونەوە.

سێیەم: سەرچاوە باوەڕ پێكراوه‌كان

یەكەم: سەرچاوە باوەڕ پێكراوەكان:

كتێبی چاپكراو، گۆڤار، ڕۆژنامە، دەنگ، ڤیدیۆ، تویژینه‌وه‌.

✅ئەو ماڵپەڕانەی ناسنامەیان دیارە و لەلایەنێكی باوەرپێكراو دەردەچوون، وەك ماڵپەڕی: (حكومی، دەمەزراوەكان، كۆمپانیاكان، كەسایەتییە دیارەكان)

دووەم: سەرچاوە باوەڕ پێنەكراوەكان:

مەكۆیەكان، ئەو ماڵپەڕانەی ناسنامەیان ڕوون نییە.

هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ویكیپدیا -تەنها وەك ئاماژە لە هەندێ‌ بابەت دەتوانرێت سوودی لێ‌ ببینرێت-.

چوارەم: به‌شه‌كانی بابەتی (په‌سه‌ند كراو)

✍به‌شی؛ بابه‌تی گشتی:

ئه‌و جۆره‌یان دەبێتە چوار بەش:-

1. نووسین لەلایەن نووسەرەوە:

- نابێت وشەکانی بابەت کەمتر بێت لە ٣٠٠ وشە.
- نابێت کەمتر لە ٢ سەرچاوە بەکار بێت.

3. بابەتێک بە کاملی لە کتێبێک دەردەھێنێت:

- نابێت وشەکانی بابەت کەمتر بێت لە ٣٠٠ وشە.
- دەبێت بابەتەکە وەک خۆی دابنرێت بێ دەستکاری.
- ناونیشانێکی گونجاو بۆ بابەت ھەڵبژێرێت.
- لە سەرچاوە ناونیشانی کتێب بەم شێوەیە ده‌نووسێت:
[ناوی کتێب/ ناوی نووسەر و وەرگێر/ ژمارەی لاپەڕە/ و ساڵی چاپ/ چاپخانە]

3. بابەتی وەرگێڕدراو:

- نابێت وشەکانی بابەت کەمتر بێت لە ٣٠٠ وشە.
- وەرگێڕان لە ھەر زمانێکی تر بۆ کوردی.

- ئەگەر وەرگێڕانەکە لە کتێب بوو ئاماژە بە کتێبەکە دەکات، وەک پێشوو باسمان کرد.

- ئەگەر وەرگێڕانەکە لە ماڵپەڕێکەوە بوو دەبێت لینکی بابەتەکە دابنێت.

✍به‌شی؛ بیروڕای نووسه‌ران:

- ھەژمارەکەت تا دەگونجێت ناو و وێنەی خۆتی لەسەر بێت.
- ھەر بابەتێک گوزارشت لە بۆچوونی نووسەر بکات، وەک:
(شیعر و بەخشان و سەربووردە و بیرۆکە و بۆچوون و شیکردنەوە)

✍به‌شی؛ كتێبخانه‌:

- بەرز کردنەوەی کتێبی (PDF) و پڕکرنەوەی خانەی زانیارییەکان.
- دانانی تەنھا بەرگی کتێب و کورتە باسێک لەسەر کتێبەکە.
تێبینی: ئەگەر کتێبەکە تەنھا بەرگبوو و (PDF)ـی لەگەڵ نەبوو، پێویستە لە "کورتە باسی کتێب" کورتە باسێک لەسەر کتێبەکە بنووسێت.

✍بەشی؛ توێژینەوە و بابەتی درێژ:
ھەمان مەرجەکانی "بابەتی گشتی" ھەیە، ئەوەی ئەم بەشەکە لە "بابەتی گشتی" جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە لەم بەشە بابەتەکە چەند پەڕەیەک بێت وەک کتێب ڕیکدەخرێت.

✍به‌شی؛ وێنە و ڤیدیۆ:

- وێنە و ڤیدیۆ گوزارشت لە بابەتێکی گرنگ بدات.
- ده‌بێت بە نووسین پێناسه‌ بۆ وێنە و ڤیدیۆ بکرێت.
- وێنە نابێت لۆگۆی بازرگانی لەسەر بێت.
- نابێت وێنە و ڤیدیۆ بۆ بانگەشە و ڕیکلام و بازرگانی بێت.
- ڤیدیۆ لینکی: (یوتیوب، فیسبوک، ئینستگرام) بێت.
- دەبێت لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو وەرگیرابێت و ئاماژە بە سەرچاوە بکرێت.

✍به‌شی؛ ڕێکەوت و ڕووداو:

- ئەو ڕووداوانە دەگرنەوە:
(ڕووداوەکانی ئەمرۆ، لەدایک بوون و مردنی ئەمڕۆ، بۆنەکانی ئەمرۆ)
- دەبێت ڕووداوەکان لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو وەرگیرابێت و ئاماژە بە سەرچاوە بکرێت.

✍به‌شی؛ پەند و ئامۆژگاری:

- ھەموو وتەیەکی بەنرخ دەگرێتەوە.
- دەبێت وتەکە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو وەرگیرابێت و ئاماژە بە سەرچاوە بکرێت.

✍به‌شی؛ ناوی منداڵان:

- ھەموو ناوێکی گونجا و شەرعی دەگرێتەوە.
- دەبێت ناوەکە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو وەرگیرابێت و ئاماژە بە سەرچاوە بکرێت.

زانیاری زیاتر له‌م بابه‌تانه‌:-

📌 یونیکۆد چییە؟

📌 چۆنییه‌تی بابه‌ت ناردن

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.