سه‌عید نوره‌سی ـ بدیع الزمان
مامۆستا‌و زانای پایە بەری کورد مامۆستا سەعید نەورەسی ،له‌ساڵی '١٨٧٦' ی سه‌رده‌مدا'' میلادی له‌گوندی نورس ناوچه‌ی به‌تلیس له‌باكووری كوردستان هاتۆته‌دنیاوه.
له‌سه‌ره‌تاوه‌له‌ژێر ده‌ستی مه‌لا عه‌بدوڵڵای براگه‌وره‌یدا '' سه‌رف و نه‌حو'' ی خوێندووه.. دواتر گوند به‌گوند و شار به‌شار بۆ خۆێندنی زانسته ئیسلامییه‌كان گه‌ڕاوه‌و له‌ژێر ده‌ستی مامۆستای جیاوازدا فێریان بووه. تاقیكردنه‌وه‌ی زۆر قورسی له‌ژێر ده‌ستی هه‌موو مامۆستاكانیدا بڕیوه. زیره‌كییه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه‌و لێیدهگێڕنهوهكهلهماوهی هه‌فته‌یه‌كدا، كتێبی '' جمع الجهوامیع'' ی ئوسووڵی فیقهی له‌به‌ر كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لهمشتومڕهكاندا له‌زاناكانی ناوجهكهی زاناتر بووه، زۆری نهبردووهناو و ناوبانگی ده‌ركردووه و ناویان ناوه'' سه‌عیدی باناوبانگ/ سه‌عید ئه‌لمه‌شهور''. دواتر ده‌چێته‌شاری '' تللو'' و ماوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا '' قاموس الموحیت'' ی فه‌یروز ئابادی له‌به‌ر ده‌كات .
ساڵی '١٨٩٢' ی سه‌رده‌م، مه‌لا سه‌عید دهچێتهماردین و له‌مزگه‌وتی شاره‌كه‌دا ده‌رس ده‌داته‌وه. ناحه‌زانی له‌لای والی ناوچهكهبهدهمییهوهههڵدهبهستن و والیش بڕیاری ده‌ركردنی ده‌دات. لهماردینهوهدهیبهنهبتلیس، كاتێك والی بتلیس راستی و شاره‌زایی ئه‌م لاوه‌ی لا ئاشكرا ده‌بێت، جه‌ختی لێده‌كات له‌لای بژی. ئه‌ویش ئه‌و ههلهدهقۆزێتهوهو ده‌ست دهداتهخوێندنهوهلهسهر بابه‌تی ئاینی و زانستی.
له‌ساڵی '١٨٩٤' دا ده‌چێته‌شاری'' وان'' له‌وێ ده‌ست ده‌داته‌خوێندنی زانسته‌كانی ماتماتیك و كیمیا و فیزیا و جیۆلۆجیا و فه‌له‌ك ناسی و فه‌لسه‌فه‌و مێژوو. له‌هه‌ندێك له‌و بوارانه‌دا هێندهشارهزایی په‌یدا كردووهكهتوانیوێتی ده‌رباره‌یان بنووسێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناویان ناوه'' بدیع الزمان''. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا له‌رۆژنامه‌كانی توركیادا دهنگوباسی ئهوهبڵاودهبێتهوهكه، وه‌زیری '' موسته‌عمه‌رات''ی به‌ریتانی له‌وتارێكدا بۆ پاڕلهمانهكهیان گوتووێتی (هه‌تا قورئان له‌ده‌ستی موسوڵماناندابێ ناتوانین حوكمڕانییان بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌چاره‌مان نییه، یان ده‌بێ موسوڵمانانی لێ دوورخه‌ینه‌وه‌یان نه‌یهێڵین.) نورسی كه‌ئه‌و ههواڵهدهبیستێ، زۆر دڵگران ده‌بێ و ده‌ڕوا بۆ ئه‌سته‌نبووڵ. له‌ئه‌سته‌نبووڵ ساڵی'١٩٠٧' پڕۆژه‌ی درووستكردنی دانیشتگهیهك له‌سه‌ر شێوه‌ی دانیشتگه‌ی '' ئه‌زهه‌ر'' به‌ناوی '' مدرسهئهلزههرا'' بۆ خوێندنی ئاین و بوارهجیاوازهكانی زانستیش له‌رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵدا ده‌خاته‌به‌رده‌م سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووهه‌م .
ساڵی ١٩١١ ده‌چێته‌وڵاتی شام و له‌مزگه‌وتی '' ئه‌مه‌وی'' وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات، له‌وتاره‌كه‌یدا نه‌خۆشییه‌كانی '' ئوممه'' ی ئیسلامی و چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌خاته‌پێش چاو و داوا له‌موسوڵمانان ده‌كات به‌ئاگا بێنه‌وه. دواتر دهگهڕێتهوهئهستهنبووڵ و پڕۆژه‌ی دانیشتگهكهدهخاتهبهردهم سوڵتان ''ره‌شاد''سوڵتانیش به‌ڵێنی پێ ده‌دات و دارایی بۆ ته‌رخان ده‌كات و به‌ردی بناغه‌شی له‌سه‌ر رووخی ده‌ریاچه‌ی وان بۆ داده‌نێن. وه‌لێ شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م رێگر بووهلهتهواوكردنی پڕۆژه‌كه .
نورسی دژی ئه‌وه‌بووه ده‌وڵه‌تی عوسمانی بچێتهشهڕهوه، وه‌لێ كاتێك رووسه‌كان هێرشیان هێناوهلهبهرهی قه‌فقاسه‌وه، نورسی له‌شاری به‌تلیس له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانیدا به‌رگری كردووه‌و له‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێ و به‌دیلی له‌گه‌ڵ '٩٠' ئه‌فسه‌ردا، ره‌وانه‌ی سیبریای ده‌كه‌ن. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووهنورسی له‌سیبریا راده‌كا و له‌رێگه‌ی وارشۆ و ئه‌ڵمانیا و ڤیێننا و هخۆی دهگهیهنێتهوهئهستهنبووڵ. به‌گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ ئه‌سته‌نبووڵ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێده‌كرێ و مێدلیای شه‌ڕ '' ویسام ئه‌لحه‌رب'' ی ده‌ده‌نێ و پله‌و پایه‌ی ده‌وڵه‌تیی ده‌خه‌نه‌به‌رده‌م، وه‌لێ ئه‌و هه‌مووی رهتدهكاتهوهجگهلهئهندامێتی '' دار ئهلحیكمهئهلئیسلامییه''نه‌بێ كه‌ته‌نها بۆ زانا گه‌وره‌كان بووه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆرترین نووسراوهعارهبییهكانی خۆی بڵاوكردۆتهوهلهوانهش '' ئیشارات ئه‌لئیعجاز... و ئه‌لمه‌تنه‌وی''. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبووڵ ده‌گیرێ، بانگی ده‌كه‌ن بۆ '' ئه‌نقه‌ره'' و ساڵی '١٩٢٢' دهچێتهئهوێ و دیسانهوهلهلایهن دهوڵهتهوهپێشوازییهكی زۆری لێده‌كرێ، وه‌لێ كاتێك ده‌بینێ پاڕله‌مان'' مه‌جلیسی مه‌بعوسان'' بایه‌خ به‌ئاین ناده‌ن، دڵشكاو ده‌بێ و گله‌ییان لێده‌كا و دیسانهوهپڕۆژهی دانیشگهكهدهخاتهوهبهردهست، وه‌لێ هه‌میسان بارودۆخی سیاسی دهبێتهوهبهربهستی دامه‌زراندنی.
ساڵی '١٩٢٣' نورسی دهچێتهوهبۆ شاری'' وان'' و، له‌ئه‌شكه‌وتێكی چیای '' ئاڕك'' ی نزیك شار خۆی دوره‌په‌رێز ده‌گرێ، وه‌لێ لهكێشهوههرای ئه‌و سهردهمهرزگاری نابێت و نه‌یارانی بۆی تێده‌چینن و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا، دووردهخرێتهوهبۆ ناوچه‌ی '' بوردوو''. دواتریش ساڵی '١٩٢٦' به‌ته‌نها دووریدهخهنهوهبۆ '' بارلا'' له‌باشوری رۆژئاوای ئه‌نادۆڵ. له‌وێش دهستدهداتهوهنووسین و زۆربه‌ی'' رهسائیل ئه‌لنوور'' ده‌نووسێ و به‌ده‌ستخه‌ت به‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاو ده‌بیته. نورسی بۆ ماوه‌ی '٢٥' ساڵان بۆ زۆر شوێنی توركیا دوورخراوهتهو و نهیانهێشتووهئارام بگرێ، وه‌لێ وازی له‌نووسین نه‌هێناوه‌و هه‌تا ساڵی '١٩٥٠' له‌سه‌ر نووسینی'' رهسائیل ئه‌لنوور'' به‌رده‌وام بووه‌و ژماره‌یان سه‌روو '١٥٠' نامه‌یه‌و له‌ژێر ناوی '' كوللییات رهسائیل ئه‌لنوور'' دا كۆكراونهوهو ساڵی '١٩٥٤' له‌چاپ دراون .
دڵه‌گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و زانا كوردهباوهڕدارهله'٢٣' ی ئاداری '١٩٦٠' دا له‌لێدان كه‌وتووه. وه‌لێ دوای مردنیشی جه‌ندرمه‌كانی تورك نه‌یانهێشتووه به‌ئارامی بنێژرێ، دوای ئه‌وه‌ی شاری'' ئووڕفه'' پڕ ده‌كه‌ن لهجهندرمهچوونهدهرهوه'' مه‌نع ته‌جه‌ول'' به‌سه‌ر شاردا ده‌سه‌پێنن و، به‌فڕۆكه جه‌سته‌كه‌ی ده‌به‌ن بۆ شوێنێكی نادیار .