بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 6 سنة
  •  0
  •  3

10 هەنگاو بۆ کۆتایهێنان بە کێشەکانی هاوسەرگیری

پەیوەندی هاوسەرگیری بەبێ بوونی گرفت تێناپەڕێت، بەڵام گرنگە بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە دەکەیت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاسان چارەسەری کێشەکان بکەیت و هێندەی دیکە گەورە نەبێت.

ماڵپەڕی ounousa لەرووی سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتییەوە، باس لە چەند هەنگاوێک دەکات، بۆ ئەوەی لە کاتێکدا دوو هاوسەر روبەرووی کێشە و دەنگەدەنگ دەبنەوە بە ئاسانی چارەسەری بکەن:

1-هەوڵبدە لە کاتی دەنگەدەنگدا، تۆ بێدەنگی هەڵبژێریت و هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژیت.

2-دواتر بە ئارامی و زۆر بە لۆژیکیانە بیربکەرەوە.

3-لە هەموو بیرکردنەوەیەکتدا، هەوڵبدە لایەنی مانەوە و جێگیربوونی پەیوەندیەکەت فەرامۆش نەکەیت، واتە پەیوەندیەکەت بپارێزە.

4-هەستی بەرامبەرەکەت فەرامۆش مەکە، بۆ ئەوەی بە وشەی نەشیاو برینداری نەکەیت.

5-هەوڵبدە گوێگری هاوسەرەکەت بیت، پاشان قسەبکە و بە ئارامی بدوێ.

6-تا دەتوانیت لە بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و ناخۆش بەدوربە.

7-تێگەیشتن بۆ بارودۆخەکە هەبێت، ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی بتوانن ناکۆکیەکان کۆتایی پێبهێنن.

8-لەو ماوەیەدا کە کێشەتان هەیە، هەوڵبدە رەفتارێک ئەنجام نەدەیت کە ئەو بێزاردەکات.

9-لە سەروو هەموو ناکۆکیەکەوە هەوڵبدە خۆشەویستیتان بمێنێتەوە و هەمیشە لەپێش هەموو هەنگاوێکەوە دایبنێ، چونکە بەوشێوەیە دەمێننەوە.

10-پاش تەواوبوونی کێشەکان، هەرگیز باسی مەکەرەوە و دووبارە بابەتەکان مەهروژێنە، بەڵکو پڕ بە دڵ خۆشەویستی خۆتی بۆ دەربڕە.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.